پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی سەرۆکی بەشی شوێنەوار لە کۆلێژی ئەدەبیات لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازیکرد لە شاندێکی زانکۆی کاسۆلیکی هەنگاری بەسەرۆکایەتی پرۆفیسۆر دکتۆر بالاش ماجۆر سەرۆکی بەشی شوێنەوارناسی لە زانکۆی کاسۆلیکی هەنگاری، لە دیدارێکدا باس لە پتەوکردنی نێوان هەردوو زانکۆ کرا لە پسپۆڕی شوێنەوارناسیدا، هەروەها ئاماژە بە کاری هەڵکۆڵین و رۆپێوی لە قەڵای دوین لە نزیک شاری هەولێر کرا کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ کاری لەسەر دەکرێت، هەروەها ئەنجامدانی پشکنین و لێکۆڵینەوە لەسەر خۆڵەکەی لەلایەن ١٠ مامۆستا بۆ ماوەی یەک مانگ لە زانکۆ هەنگارییەکە. لەلایەکی دیکەوە هەردوو زانکۆ رێککەوتن دوو پڕۆژەی دکتۆرای هاوبەش لە بواری شوێنەواری ئەنجام بدەن. سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ئامادەیی زانکۆی نیشاندا لەگەڵ هەر زانکۆیەکی جیهانی ئەگەر بیانەوێت لە هەر بوارێکدا کاری هاوبەشیان لەگەڵ بکەن بە مەبەستی سوودی هاوبەش و وەرگرتنی ئەزموونی زانستی و ئەکادیمی دوولایەنە، شیاوی باسە زانکۆی سەلاحەدین لە بواری شوێنەواری دا پەیوەندی بەتینی لەگەڵ زانکۆ چەندین زانکۆی جیهانی هەیە کەبەهاوبەشی کار لە سەر شوێنە شوێنەوارییەکانی هەرێمی کوردستان.
بەروار :٢٠١٥/٦/١٢