
د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین، لەدیوانى سەرۆکایەتیدا پێشوازی لەشاندێکى کوالیتى کونترۆڵى وەزارەتى ئاوەدنکردنەوە و نیشتەجێ کردنى حکومەتى عێراقى فیداڵى کرد، لەکۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر هەموو ئەو هەوڵە بەردەوامانەى زانکۆى سەلاحەدین ئەنجامى دەدات وێڕاى ئەو هەلو مەرجە تەنگەتاوە ئابوورییانەى هەن لە پێناو بەردەوام بوونى رەوشى خوێندن و بەرز راگرتنى ئاستى زانستى .
لەتەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا گفتوگۆ لە سەر وەرگێڕانى ٤٤ کتێبى ئەندازیارى کرا کە بڕیارە لە زمانى عەرەبیەوە وەربگێڕدرێتە سەر زمانى کوردى ، کە لایەنەکانى ئەندازیارى دەگرێتە خۆ و هەموو خاڵەکانى ستناداردى ئەندازەیى تێدایە، بەو ئامانجەى قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایانى کۆلیژە ئەندازارییەکانى زانکۆکانى کوردستان سوودى لێوەربگرن.
لەم بارەیەوە سەرۆکى زانکۆ پشتگیری تەواوى زانکۆى بۆسەرکەوتنى پرۆژەکە دەربڕى و لێژنەیەکى راوێژکارى لە کۆلیژى زمان و ئەندازیارى راسپارد بۆ ئەنجامدانى پرۆژەکە بە شێوەیەکى رێکو پێک .
بەروار :٢٠١٦/١٢/١٥