
کاتژمیر ١١ى بەیانى رۆژى سێشەممە، بەئامادەبوونى (د.پشتیوان سادق) وەزیرى پەروەردە، (د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى) سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین، ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، راگرانى کۆلیژەکانى زانکۆى سەلاحەددین، خانەوادەى خوالێخۆشبێت، مەراسیمى چلەى ماتەمینى پ.د.خالد سەعید تۆفیق سازکرا، لەسەرتاى چلەکەش لێژنەى ئامادەکار وتەیەکى پێشکەشکرد، تیایدا باسى لەرۆڵ و کارەکانى خوالێخۆشبوو کرد وەک مامۆستایەک لە زانکۆدا، لەپاشاندا دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانى پاکى خوالێخۆشبوو و سەرجەم شەهیدانى کوردستان، هەروا چەند ئایەتێک لەقورئانى پیرۆز خوێندرایەوە.
هەر لەوێدا د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین وتارێکى پێشکەشکرد و هەموو هەوڵ و ماندبوونەکانى خوالێخۆشبووى نرخاند و باسى لەچەندین لایەنى ژیانى خوالێخۆشبوو پ.د.خالد سەعید تۆفیق کرد، هاوکات لەلایەن راگرى کۆلیژەوەش وتەیەک خوێندرایەوە، هەر لەویادکردنەوەیەدا هاوڕێیانى خوالێخۆشبوو چەند یاد و یادگاریان باسکرد وەک مامۆستایەکى بەتوانا و خزمەتگەیاندن وەسفیان کرد.
لەدرێژەى ئەو مەراسیمەدا وتەى بنەماڵە خوالێخۆشبوو خوێندرایەوە، هاوکات ژیاننامەى پ.د.خالد سەعید لەگەڵ سلایدشۆى وێنەکان پێشکەش کرا.
ئەوەى شیاوى باسە هەر بەوبۆنەیەوە هۆڵێک بەناونیشانى خوالێخۆشبوو لەناو کۆلیژى یاسا و رامیارى کرایەوە،
بەروار:٢٠١٧/٢/١٤