"پ.د.عبدالکریم یاسین " ڕاگری کۆلێژی زانست وەک نوێنەری زانکۆی سەلاحەدین بە شداری دەیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی و ۆرکشۆپی زانستە بنەڕەتی و پەتییەکانی ICOWOBAS-2025 لە ووڵاتی مالیزیا کرد.
ئەو کۆنفرانس و ۆرکشۆپە نێودەوڵەتییە بە هاوبەشی هەریەک لە فاکەلتی زانستی زانکۆی تەکنیکی مالیزیا (UTM) و کۆلێژی زانستی زانکۆی سەلاحەددین- هەولێر (SUE) و فاکەلتی زانستی زانکۆی ئێرلەنگای ئەندەنوسیا (UNAIR) و زانکۆی تیشکی نێودەولەتی-هەولێر (TIU) دوو ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت.
ئەم کۆنفڕانسە لە ڕۆژانی ٥-٧ ی ٥ـی ۲٠۲٥ لە شاری جوهور بەهرۆی ووڵاتی مالیزیا بەڕێوەچوو.
لە ئاکامی کۆنفرانسەکەدا قەڵغانی زانکۆی سەلاحەددین بەخشرا بە هەریەک لە سەرۆکی زانکۆی تەکنیکی مالیزیا و زانکۆی ئێرلەنگای ئەندەنوسیا.
لە کۆتایی کۆنفرانسەکە بڕیاردرا جاری دابێ بۆ دوو ساڵی تر (ICOWOBAS-2027) لە ووڵاتی ئەندەنوسیا ئەنجام بدرێت.
لەسەردانێکی فەرمی بەڕێز پ.د. عبدالکریم یاسین کریم بە یاوەری شاندی زانکۆی تیشکی نێودەولەتی بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی تەکنیکی مالیزیا، دوای گفتوگۆیەکی تێروتەسەل دەربارەی هەماهەنگی و کار و چالاکی داهاتوو قەلغانی زانکۆی تەکنیکی مالیزیا لە لایەن پ.د. مەهد شەفری بن مەهد سەرۆکی زانکۆ بەخشرا بە زانکۆی سەلاحەددین.
لە بەشێکی تر سەردانی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی UPM و پێدانی قەلغانی زانکۆی سەلاحەدین بە بەڕێوەبەری سەنتەرەکە، بەڕێزیان ئامادەباشیان نیشاندا بۆ هەر کارێکی هاوبەش لە داهاتوودا.