له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆ به ئاماده‌بونی راگری كۆلێژی بهرِێوهبردن پێشوازیكرد له شاندێكی زانكۆی رۆژههلاَتی ده‌ریای ناوهرِاستی قوبرِسی (EMU) به سه‌رۆكایه‌تی پرۆفیسۆر دكتۆر نه‌جده‌ت ئۆسام سه‌رۆكی زانكۆكه‌و دكتۆر ئه‌حمه‌د سوزه‌ن یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و دكتۆر حسێن بهرِێوهبهری تۆمار‌و سیهاد ئوسمان راوێژكاری زانكۆی نابراو، له دیدارێكدا وێرِای به‌خێرهێنانی شاندی میوان سه‌رۆكی زانكۆ كورته باسێكی له‌سه‌ر زانكۆكانی كوردستان و ره‌وشی خوێندنی بالاَ بۆ میوانان شیكردنه‌وه‌و دواتر ئاماده‌یی زانكۆی نیشاندا بۆ پته‌وكردنی نێوان زانكۆكانی قوبرس و زانكۆی سه‌لاحه‌دین، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی زانكۆی رۆژههلاَتی ده‌ریای ناوهرِاستی قوبرِسی (EMU) خۆشحاڵی دهبرِی بۆ پێشوازیكردنیان و هیواشی خواست له‌گه‌ڵ زانكۆی سه‌لاحه‌دین په‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌هێزبكه‌ن وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كیش داوای كرد كه یاداشتێكی له‌یه‌كگه‌یشتن واژوو بكرێت تا هه‌ماهه‌نگی زانستی و ئه‌كادیمی له نێوانیاندا به‌رده‌وام بێ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یاداشتێكی له یه‌كگه‌یشتن واژووكراوه له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا زانكۆی رۆژههلاَتی ده‌ریای ناوهرِاستی قوبرِسی (EMU) 20 كورسی خوێندنی بالاَ له ماسته‌رو دكتۆرا ده‌داته زانكۆی سه‌لاحه‌دین له پسپۆرِیه جیاوازه‌كاندا، هه‌وره‌ها كورسی تایبه‌تیش بۆ مندالاَنی شه‌هیدان ته‌رخان ده‌كرێت له‌و زانكۆیه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و زانكۆیه نیازی هه‌یه زیاتر له250 شوقه بۆ قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان دروست بكات تا له‌وێ درێژه به خوێندنی بالاَ بده‌ن و شوێنی نیشته‌جێبونیان به خۆرِایی بۆ دابین بكرێت. ئه‌و زانكۆیه یه‌كێكه له زانكۆ ئاست به‌رزه‌كانی قوبرس. شیاوی باسه زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی ولاَتانی رۆژئاوا‌و ولاَتانی عه‌ره‌بی و هه‌رێماتی زیاتر له 200 رێككه‌وتننامه‌ی له‌یه‌كگه‌یشتنی هه‌یه و كاریگه‌ری باشی كردۆته‌سه‌ر سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆ له رووی ئه‌كادیمی و زانستی و به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی زانستی و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی زانكۆ پێشكه‌وتوه‌كان.
بەروار :٢٠١٥/٢/١٢