![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/457_01504657609.jpg?itok=6MzV5iwu)
دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین بە یاوەرى شاندێکى هەرێمى کوردستان کە نوێنەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک و زانکۆى ئەمریکى لە سلێمانى بەشدارى وۆرکشپێکى تایبەت بە قوتابیانى پەناهەندەى سوورى لە شارى ئیستەنبۆڵ کرد، ئەو چالاکیە لە لایەن رێکخراوى سپارک و پەیمانگای نێودەوڵەتی ئەلفەناری میدیایی بۆ پەروەردە ئەنجامدراوە بە بەشدارى چەندین رێکخراوى کۆمەڵگاى مەدەنى و سەرۆک زانکۆ و نوێنەرانى زانکۆکان و هەندێ لە قوتابیانى سوورى. لەو وۆرکشۆپە سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین وتارێکى پێشکەش کرد سەبارەت بە رەوشى پەناهەندەکان لە هەرێمى کوردستان بە گشتى و رەوشى قوتابیانى سوورى لە زانکۆکانى کوردستان بە تایبەتى باسکرا، کە زانکۆى سەلاحەدین نزیکەى (٢٠٠) قوتابیانى سوورى لە سەرجەم کۆلێژەکان و بەشەکان هەیە کە لە قۆناغى جیاجیا درێژە بە خوێندن دەدەن، لەو دوو رۆژە تاوتوێى زۆر بابەتى تر دەکرێت وە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتى زانکۆى سەلاحەدین ئامادەیى خۆیان پیشان دا کە بە پاڵپشتى دارایى و رێکخراوەکانى نێودەوڵەتى دەتوانن ژمارەیەکى زۆر و بەرچاو لەو قوتابیانە وەربگرن کە دەکرێ بە شێوەى دەوامى ئێواران بێ کە تایبەت بێت بە قوتابیانى سوورى بۆ ئەوەى لە خوێندن دانەبڕێن. لەو بارەیەوە رێکخراوەکان و بەرپرسانى رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى سوورى سوپاسگوزارى خۆیان پیشان دا بۆ ئەو هەڵوێستەى هەرێمى کوردستان و زانکۆکان، داوایان کرد کە هەرچی زووە رێکخراوە باڵا دەستەکان لە سەرتاسەرى جیهان بوودجەى پێویست دابین بکەن بۆ ئەوەى ئەو پڕۆسەیە دەستپێبکات. شیاوی باسە وۆرکشۆپەکە دوو رۆژی خایاند لە رۆژانی ٦-٢٠١٥/١٠/٧.
بەروار :٢٠١٥/١٠/٧