لەسەر بانگه ێشتی رێکخراوی یونسکۆی جیهانی (پڕۆژەی عەلائەددین) و یەکێتی ئەوروپا ( پڕۆژەی ئیراسمۆس مۆندەس)، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین بەشداری کردنەوەی ئاهەنگی هاوینەی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان بۆ سەرکردەی کلتوورە جیاوازەکان لە شاری ئەستەنبۆڵ دەکات، کە لەلایەن زانکۆی باخچە شەهر میوانداری کرابوو بە بەشداری ٢٠ زانکۆی جیهانی لە گشت کیشوەرەکانی جیهان کە تەنها زانکۆی سەلاحەدین لەسەر ئاستی عێراق تێیدا ئەندامەو ئەمساڵیش قوتابیانی زانکۆی ئەمەریکی بانگهێشتکرابوون. ئەو وۆرکشۆپە ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت کە لەو بیست زانکۆیە سەد قوتابی تێدایە بەشدارەو لە هەرێمی کوردستانیشدا چوار قوتابی بەشداری دەکەن. لەمەڕاسیمی دەسپێکردنی پڕۆگرامەکەدا نوێنەری وەزیری دەرەوەی تورکیاو وەزیری پێشووی پەروەردەی تورکیاو والی ئیستەنبۆڵ و سەرۆکی زانکۆی باخچەشەهر وتاریان خوێندەوە، لەهەمان کاتدا دکتۆر ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سمینارێکی پێشکەشکرد لەبارەی تێکەڵاوبونی کلتووری وڵاتان و سەرکردایەتیکردنی گەنجان کرد، لەبەشێکی دیکەی سمینارەکەدا ئاماژەی بە کلتووری کوردەواری کرد کە چۆن مێژووی گەلی کورد تێکەڵاو بە بواری رۆشنبیری و پەروەردە بووە. هەروەها سەرۆکی زانکۆ تیشکی خستەر سەر دیزاینی تازەی کەمپی زانکۆی سەلاحەدین کە شوێنەوارە دێرینەکانی وەک قەڵاومنارەوە و قەڵای خانزاد تێدا رەنگیداوەتەوە. لە بەشێکی دیکەی سمینارکەیدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین گرنگی بەرنامەی تواناسازی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ ئامادەبووان روونکردەوە کە جگە لە بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەرز، دەتوانن ئاستی زانستی و لێهاتووییان بەرزبکەنەوەو تێکەڵاوی فەرهەنگی نەتەوەکانی دیکە ببن و ئەزموون لە هەموو لایەنە پێشکەوتوەکان وەربگرن تا بە ئەزمونێکی زانستی ئاست بەرزی فرە کلتوور و دونیابینی تازەوە لە داهاتوودا دەزگا ئەکادیمی و کارگێڕییەکانی کوردستان وەک سەرکردەیەکی لیهاتوو بەڕێوەبەرن. لە کۆتایی دا سەرۆکی زانکۆ مافوری دەستکرد کە وێنەی قەڵاومنارەی هەولێرو لۆگۆی زاانکۆی سەلاحەدینە لەسەرە پێشکەش بە نوێنەری وەزیری دەرەوەو والی ئیستەنبۆڵ و سەرۆکی رێکخراوی یونسکۆو رێکخەری بەرنامەکە کرد.
٢٠١٥/٧/٢٩