ئەمرۆ دووشەممە ڕێککەوتی ٢ ی ٦ ی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی “ پ.د.حسێن سعدی “ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە وەکالەت و “ سەفین دزەیی” سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و “ فەلاح مستەفا” ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێم بۆ کاروباری دەرەوە و کونسولی چین و “ هێمن قادر “ جێگری پارێزگار و “ پ.د.شریف مولود “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و د.سامان حسێن ڕاگری کۆلێژی زمان و مامۆستایانی زانكۆ‌و قوتابییان بیست و چوارەمین پێشبڕکێی توانستی چینی بۆ قوتابییان بە ناونیشانی "پردی چینی" به‌رێوه‌چوو
ئەم پێشبرکێیە له‌لایه‌ن کونسوڵخانەی گشتی کۆماری میللی چین لە هەولێر، به هاوبه‌شی فاکەڵتی زمان به‌شی چینی، زانکۆی سەلاحەدین رێكخرابوو و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی قوتابییانی به‌هره‌مه‌ند به‌شداریان له‌و پێشبركێ زانستییه كرد‌و له لایه‌ن دادوه‌رانه‌وه یه‌كه‌مه‌كان هه‌ڵبژێردران و خه‌ڵاتی شایسته‌یان پێشكه‌شكرا.
ئامانج لە سازدانی ئەم جۆرە چالاکییە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئاشناکردنی قوتابییانی بیانییە بە زمانی چینی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی بەرچاو خولیای فێربوونی زمانی چینیان هەیە و ئێستا لەبەشی زمانی چینی دەخوێنن .
شایه‌نی باسه له بیست و چوارەمین پێشبڕکێی توانستی چینی بۆ قوتابییانی زانكۆ، چه‌ندین چالاكی هونه‌ری كلتووری پێشكه‌شكرا .