ئەمرۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی ٤ـی ٢٠٢٥ " پ.د. شەریف مولود شەریف " یاردەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بە یاوەری" پ.ی.د. ئازاد عزیز" بەڕێوەبەری کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لە زانکۆی سەلاحەددین هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا(ماستەر ) ـی لە کۆلێژی زمان بەسەرکردووە. دواتریش سەردانی هۆڵی تاوتوێکردنی تێزی دکتۆرای لە هەر دوو بەشی زمانی عەرەبی و زمانی ئینگلیزی کرد، کە بەپێی رێنماییەکان بەشێوەی داخراو تاوتویکردنەکان بەڕێوەدەچوون.
لەلایەن راگری کۆلێژ و یاریدەدری راگری کۆلێژ و بەرپرسی خوێندنی باڵای کۆلێژ پێشوازیان لێکرا، دواتریش هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بەسەرکرانەوە و لە نزیکەوە گوێیان لە قوتابیان گرت.
ئەوەی شایەنی باسە پرۆسەکە لە کەشێکی ئارام و بێ گرفت بەڕێوەچوو.