
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱۲ـی ۲ـی ۲٠۲٤ "پ.د.حسێن سەعدی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بە ئامادەبوونی " پ.د.بەختیار صابر" ڕاگری کۆلێژی یاسا و سەرۆک بەش و مامۆستایان و قوتابییان بەشداری لە ڕێوەڕەسمی خانەنشینبوونی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژی یاسا کرد
لەوتەیەکدا "پ.د.حسێن سەعدی" هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشین خواست و ئاماژەی بەوەکرد زانکۆ هەمووکاتێک دەرگای واڵایە و ئێمە وەک خێزانێکین و بەردەوام بەیەکەوە دەبین.
لەبەشێکی تری قسەکانیدا هیوای سەرکەوتنی بۆ ڕاگرایەتی کۆلێژ خواست و دەستخۆشی بۆ ڕێکخستنی ئەم ڕێوڕەسمەی لێکردن
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر