ڕێککەوتی ١١ـی ٦ـی ٢٠٢٥ “ پ.د.حسێن سەعدی” یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرەکان کۆبوویەوە.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ تیشکی خستەسەر کاروباری بەڕێوەبەرەکان و چۆنییەتی ڕاییکردنی مامەڵەی قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەران
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە دەربارەی هەندێک کاروباری تایبەتی زانکۆ گفتوگۆی تێروتەسەل کرا و هەریەکە لە جێگای خۆیەوە بەشداری لە گفتوگۆکە کرد و ڕاوسەرنجی خۆی دەربڕی.