ئەمرۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ۲۷ـی ٤ـی ۲۲٥ " پ.د. شەریف مولود شەریف " یاردەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بە یاوەری" پ.ی.د. ئازاد عزیز" بەڕێوەبەری کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لە زانکۆی سەلاحەددین هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا(ماستەر - دکتۆرا) ـی لە هەر دوو کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی و زانستە سیاسییەکانی بەسەرکردووە.
لەلایەن راگری کۆلێژ و یاریدەدری راگری کۆلێژ و بەرپرسی خوێندنی باڵای هەر دوو کۆلێژ پێشوازیان لێکرا، دواتریش هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان بەسەرکرانەوە و لە نزیکەوە گوێیان لە قوتابیان گرت.
ئەوەی شایەنی باسە پرۆسەکە لە کەشێکی ئارام و بێ گرفت بەڕێوەچوو.