ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٤ـی ٩ـی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی “ پ.د.کامەران یونس” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و “ یارا بەرزنجی” بەڕێوەبەری کوردستان فاوندەیشن یانەی Volunteer.KRD لە زانکۆی سەلاحەدین کرایەوە.
ئەم یانەیە لەسەر ئەرکی کوردستان فاوندەیشن دروستکراوە و مەبەست لێی بەرزکردنەوەی توانا و لێهاتوویی قوتابییانە لە ڕێگەی ئەنجامدانی کاروچالاکی ئەکادیمی و زانستی جۆراوجۆر.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.