
سەرۆکایەتى زانکۆى سەلاحەدین و بە ئامادە بوونى (د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى) سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین و یاریدەرانى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و کارگێڕى و قوتابیان پێشوازیان لە (پ.د.سوڵتان ئەبو عرابى ئەلعدوان)ى ئەمیندارى گشتى یەکێتى زانکۆکانى عەرەبى کرد، ئەمەو بارەگاى یەکێتى زانکۆکانى عەرەبى لە وڵاتى ئوردوونە، هاوکات ئەم یەکێتییە زیاتر لە (٣٠٠) زانکۆ لەوڵاتانى عەرەبى لەخۆ دەگرێ و زانکۆى سەلاحەدینیش ئەندامە لەو یەکیتییە، لەلایەکى دیکەوە مەبەستى سەردانەکەى بۆ کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە بوو سەبارەت بەئەندامبوونى زانکۆکانى (سلێمانى، پۆڵەتەکنیک، گەشەپێدانى مرۆیى، سۆران و زانکۆ نێو دەوڵەتییەکانى دیکە کە لەهەولێر دان)، هەروا باسى لەرەوشى زانکۆ و بارى ئابوورى سەختى مامۆستایان و هەڕەشەکانى دژ بەگەلى کورد کرا لەلایەن تیرۆرستانى داعشەوە، هەر لەوێدا جەختیش کرایەوە لەرۆڵى پێشمەرگە لەبەرگریکردن لەخاک و نیشتمان و سەروەرى زانست ، هاوکات ئەمیندارى گشتى زانکۆکانى عەرەبى سوپاس و پێزانینى خۆى دەربڕى سەبارەت بەو پێشوازیەى کە زانکۆى سەلاحەدین و سەرجەم زانکۆکانى دیکەى کوردستان کردى بەرامبەر بەو زانکۆیانەى کە بەهۆى ئاوارە بوونەوە نەیانتوانى لەشارەکانى خۆیاندا پرۆسەى خوێندن بەردوام بێ وەک زانکۆکانى (مووسڵ و تکریت و ئەنبار) کە قوتابیانیان لەزانکۆى سەلاحەدیندا دریژەیان بەخوێندن دا لەتەک ئەو هەموو ئەو قەیرانە داراییەى کە کوردستان پێوە دەناڵێنێ.
بەروار :٢٠١٦/٨/٤