
نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ عومرو عزەت سەلامە ئەمیندارى گشتى یەکێتى زانکۆکانى عەرەبى لە هەولێر لەگەڵ د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین.
رێزدار نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە عومرو عزەت سەلامە ئەمیندارى گشتى یەکێتى زانکۆکانى عەرەبى کرد لە هەولێر.
لەو دیدارەدا کە بەڕێزان یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى و د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین ئامادە بوون،سەرۆکى حکومەت پیرۆزبایى خۆى بە سەلامە گەیاند بە بۆنەى وەرگرتنى پۆستە نوێکەى و ئاواتى سەرکەوتنى بۆ خواست لە کارە نوێکانى دا .
هەروا ئەمیندارى گشتى ;یەکێتى زانکۆکانى عەرەبى رایگەیاند کە لە دەستپێکى کارەکانیدا سەردانى زانکۆکانى کوردستان بووە، بە مەبەستى گەشەپێدانى پەیوەندى نێوان زانکۆکان و هەوڵدان بۆ پتەو کردنى پەیوەندییە زانستیەکان و گۆڕینەوەى ئەزموونى زانستى .
هەروەها روونى کردەوە کە زانکۆى سەلاحەدین یەکێک لە ئەندامە ئەکتیفەکانى ئەو یەکێتیەیەو د. ئەحمەد دزەیى ـ سەرۆکى زانکۆ کە بۆ ماوەیەک ئەندامێکى کاراى ئەنجومەنى ئەو یەکێتیە بووە، رۆڵێکى کاراى بینیووە لە گەشەپێدانى چالاکییەکانى یەکێتى، یەکێک لە کۆنفرانسە هەرە دیارەکانى یەکێتى زانکۆکانى عەرەبیش بە میوانداریەتى ئەو زانکۆیە بووە،کە بە چاوێرى و ئامادە بوونى سەرۆک بارزانى ئەنجام دراوە.