![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/357_01504657609.jpg?itok=ZLH3aaak)
پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبونی دکتۆر محەمەد رەشید موختار یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازیکرد لە شاندێکی مەکتەبی سکرتایەت و لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەسەرۆکایەتی مامۆستا عەبدلواحێد خۆشناو سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، لە دیدارێکدا سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەمەبەستی سەردانەکەی بۆ زانکۆ روونکردەوە کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردودا بەهۆی ئەو هەماهەنگیی و هاوکارییەی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ مامۆستایان و رێکخراوی یەکێتی مامۆستایانی کردوە لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان هاتون سوپاسی سەرۆکی زانکۆ بکەن بۆ ئەم مەبەستەش رێزلێنانی پێببەخشن. لەبەرامبەردا سەرۆکی زانکۆ وێڕای خۆشحاڵی خۆی لەبری پێدانی رێزلێنانەکە و شانازی پێکردنی بە سەردانیەکەی مەکتەبی سکرتایەتی یەکێتی مامۆستایان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە زانکۆی سەلاحەدین هەمیشە سووردەبێت لەسەر جێبەجێکردنی داواکاری و مافە سروشتیەکانی مامۆستایان، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە زانکۆکەیان دەستپێشخەربوە لە کردنەوەی خوێندنی ئێواران لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بۆ مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەو یەکێتی مامۆستایانیشی بە تەواوکەری زانکۆ دانا، هەر لە دانیشتنەکەدا رایگەیاند زانکۆی سەلاحەدین لە پایتەختی کوردستان زانکۆی هەموو پێکهاتەو رەنگە جیاوازەکان و بەبێ جیاوازی پڕۆسەی خوێندن و بەڕێوەبردن کاری لەسەر دەکرێت. دکتۆر ئەحمەد دزەیی ئەوەشی گوت کە داوایان لە مامۆستایانی زانکۆ کردووە ببنە ئەندامی ئە رێکخراوە دێرینە کە تاکە نوێنەری مامۆستایانی کوردستان، بەخۆشحاڵیشەوە پەرۆشیەکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی مامۆستایا خۆیان ناونس بکەن بۆ ئەندامیەتی. لە پەراوێز دانیشتنەکەشدا شاندی میوان هەندێ لە داواکارییەکانی مامۆستایانیان خستەڕوو لە درەنگ خەرجکردنی کرێی وانەی زێدەکی و دەرماڵەی خزمەتی زانکۆیی و مافە داراییەکانی پشووی هاوینەی مامۆستایان کە لەلایەن دامەزراوەکانی سەربە وەزارەتی دارایی لەمپەری خراوەپێش. دواتر دیاری رێزلێنان لەلایەن سەرۆکی یەکێتیەکە بەخشرایە سەرۆکی زانکۆکە.
بەروار :٢٠١٥/٦/١٠