
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱٥ـی ۱ـی ۲٠۲٤ " پ.د.شریف مولود شریف" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لەگەڵ نوێنەری گشت کۆلێژەکان لە بۆردی ڕانکینگی زانكۆی سەلاحەدین کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆی چالاكییەكانی تایبەت بە پێشخستنی زیاتری ئاستی زانكۆ لە رێزبەندیە جیهانییەكان كرا و بڕیاردرا ئەمساڵ لە گشت كۆلێژەكانی زانكۆ کۆمەڵێک چالاکی زانستی ئەنجامبدرێت كە لە خزمەت كۆمەڵگە و بەرزکردنەوەی ڕانکی زانکۆدا بن.
ئەم چالاکییانەش پەیوەست دەبن بە ۱۷ ئامانجەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەبارەی پەرەپێدانی بەردەوام (Sustainable Development Goals)
جێگای ئاماژەپێدانە لەئێستەدا ڕێزبەندی زانکۆکان لەسەر ئاستی جیهانی پشت بەم ئامانجانەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبەستێت، لەم ڕوانگەیەوە زانكۆی سەلاحەدین مەبەستیەتی لەم بوارەدا بە پێشەنگی بمێنێتەوە و گشت توێژینەوە و چالاكییە زانستییەكان لە خزمەت ئەو ئامانجەنەدا بێت كە خزمەت بە پەرەپێدانی بەردوام دەكەن.