پ.ی.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ئه‌ندامی لێژنه‌ی راپهرِاندنی یه‌كێتی زانكۆكانی عه‌ره‌بی به‌شداری كرد له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان 25 زانكۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه ته‌نها زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆی به‌غدا بشداربوون له‌گه‌لڕ زانكۆی ته‌كنه‌لۆجی كیمنیتس(Chemnitz) له هه‌رێمی ساكسۆنی وڵاتی ئه‌ڵمانیا. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه ئه‌مینداری گشتی دكتۆر سوڵتان ئه‌بو عورابی و یاریده‌ده‌رانی و نوێنه‌ری یه‌كێتی زانكۆكانی ئه‌ڵمانی و نوێنه‌ری رێكخراوی دادی ئه‌ڵمانی دكتۆر كرستین و نوێنه‌ری زانكۆكانی هه‌رێمی ساكسۆنی تێدا به‌شداری كردبوون، چه‌ندین وتار و سیمینار پێشكه‌ش كرا له‌باره‌ی رۆڵی زانكۆكانی ئه‌ڵمانی به گشتی و ئه‌گه‌ری به‌ستنی په‌یوه‌ندی و سوود وه‌رگرتن له توانای زانكۆی ته‌كنه‌لۆجی كیمینتس به تایبه‌تی بابه‌تی سه‌ره‌كی تایبه‌ت به زانكۆی سه‌لاحه‌دین له پرِۆژهی دكتۆرای هاوبه‌ش و ناردنی قوتابیان بۆ خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا به زمانی ئینگلیزی له بواره‌كانی ئه‌ندازیاری و زانست و كۆمپیوته‌ر به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه كه ئه‌و زانكۆیه له زانكۆ هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه له بواری ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌و رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له دروستكردنی ئۆتۆمبێل و چه‌ندین یه‌ده‌گی پێویست بۆ پرِۆژهكانی كاره‌با و میكانیك و زانسته‌كانی تر. له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سه‌رۆكی زانكۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌لڕ به‌رپرسی دادی ئه‌ڵمانی و یه‌كێك له مامۆستایانی به‌شی زمانی ئه‌ڵمانی له زانكۆمان ئه‌نجامدا. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه باس له بهرِێوهچوونی پرِۆسهی خوێندنی زمانی ئه‌ڵمانی له زانكۆ به تایبه‌تی كه مامۆستایانی زمانی ئه‌ڵمانی به هۆی بارودۆخی ناوچه‌كه رێگه‌یان پێ نه‌دراوه بگهرِێنهوه هه‌ولێر تا كۆتایی ئه‌مسالڕ. بۆیه دوای گفتووگۆ له‌گه‌لڕ به‌رپرسی دادی ئه‌ڵمانی رێكه‌وتنێك ئه‌نجامدرا كه كۆرسی زستانه‌ی قوتابیانی قۆناغی كۆتایی به‌شی زمانی ئه‌ڵمانی له زانكۆی (لایبزگ) بۆ ماوه‌ی پێنج هه‌فته زۆر به چرِو پرِی (Intensive Course) ئه‌نجام بدرێت و قۆناغه‌كانی تر ئه‌و مامۆستایانه‌ی زانكۆمان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لڕ زانكۆی لایبزگ ئه‌نجام ده‌درێت.