
دەریا کاوە میرزا ـ دەرچووەی بەشی خاک و ئاوە لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان، بڕوانامەی ماستەری لە بواری پیسبووی ژینگە لە ساڵی ۲٠۲۳ بەدەستهێناوە.
ناوبراو بۆ گرتنی وێنەکان کامێرای تایبەتی بواری فەلەکناسی و ئامێری تیلسکۆبی بەکارهێناوە .
جێگای ئاماژەپێدانە گرتنی هەر وێنەیەک چەند ڕۆژێکی پێویستە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بەوردی چاودێری کەشوهەوا بکرێت.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر