له‌چوارچێوه‌ى چالاكییه‌كانى بهرِێوهبهرایهتى په‌ره‌پێدانى پرۆگرامه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، وۆركشۆپێك له سه‌نته‌رى رۆشنبیریى زانكۆدا بۆ ئه‌و مامۆستایانه كرایه‌وه كه وانه‌ى زمانى ئینگلیزى بۆ قۆناغى یه‌كه‌م ده‌ڵێنه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ تاوتوىَ كردنى كتێبى Garnet education چه‌ندین گفتوگۆ بكه‌ن و باس له‌وه بكه‌ن كه چۆن به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووانه ئه‌و وانه‌یه ده‌گوترێته‌وه،واش برِیاره كه له‌كۆتایى ساڵدا راپرسییه‌ك سه‌باره‌ت به‌و كتێبه بكرىَ و راوبۆچوون ده‌رباره‌ى كتێبه‌كه بخرێته روو به ئامانجى هه‌موار كردن و رێكخستنى و سوود لىَ وه‌رگرتنى بۆ قوتابیانى ئه‌و قۆناغه
شیاوى باسه پارساڵیش (4) وۆركشۆپ سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تى وانه وتنه‌وه به‌هۆى ئه‌م كتێبه‌وه كراوه