ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی۸ـی ٥ـی ۲٠۲٥ بە ئامادەبوونی "پ.د.شکر قرەنی عزیز" ڕاگری کۆلێژ و سەرۆك بەش و نوێنەرانی پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپوری هەولێر و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، وۆڕکشۆپی Stabilization and Preservation of Minaret Choli in Erbil, Iraq ئەنجامدرا بە هاوبەشی نێوان زانکۆی سەڵاحەدین ـ کۆلیژی ئەندازیاری و پارێزگای هەولێر
وۆرکشۆەکە بە ئامادەبووونی تیمێکی ڕاوێژکاری لە وڵاتی چیك کە پێكهاتبوون لە پرۆفیسۆر (کارڵ پاڤێلکا )لە زانکۆی تەکنۆلۆژی چیك و (پیتەر وستا) لە گروپی گێما ئارت.
لە وۆرك شۆپەکە تیشكخرایە سەر دوو تەوەر:
سەقامگیری و پاراستنی منارەی چۆلی بە ڕێگای زانستی و بەرجەستەکردن و پێوانەکردنی باری ئێستای منارەی چۆلی بە شێوازی سێ ڕەهەندی بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای سەردەم.
لە کۆتایدا ئامادەبووان سەرنج و پێشنیارەکانیان خستە ڕوو.
تیمی کۆلیژی ئەندازیاری:
1- د.رزگار علی حمادی.
2- د.فیروشا کەکشار.
3- د.رۆژگار قرەنی اسماعیل ( پێشکەش کار).
4- م. شماڵ علی عثمان.