به ئاماده‌بوونى بهرِێز د.سه‌یوان بارزانى باڵوێزى عێراق له ئیتاَلیا و د.مه‌ناهل ئه‌لنه‌واس رِاوێژكارى رِۆشنبیرى عێراقى له ولاَتى ئیتاڵیا‌و خاتوو ستیڤانیا جیانینى وه‌زیرى خوێندنى بالاَى ئیتاڵیا پێشوازى كرد له پ.ی.د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكى زانكۆى سهلاَحهددین
كه به سه‌ردانێكى زانستى سه‌ردانى ولاَتى ئیتاڵیای كردووه.له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان زانكۆی سهلاَحهددین و به تایبه‌تى زانكۆكانى كوردستان به گشتى له‌گه‌ڵ زانكۆكانى ئیتاڵیا كرا وه به دواداچوونهوهیهك كرا له سه‌ر ئه‌و رێكهوتننامهیهى كه زانكۆى سهلاَحهددین واژووى كردبوو ساڵى پار له له‌گه‌ڵ زانكۆى پیرۆجاى ئیتاڵى كه جه‌نابى وه‌زیر خاتوو ستیڤانیا سه‌رۆكى زانكۆكه بوو وه سه‌ردانى كوردستانى كردبوو وه له‌گه‌ڵ زانكۆى سهلاَحهددین خۆى واژووى كردبوو. یه‌كێك له‌و بابه‌ته گرینگه‌كان ئه‌وه بوو كه په‌له بكرێت له دامه‌زراندنى به‌شى زمانى ئیتاڵى یان كۆرِسى زمانى ئیتاڵى له سه‌نته‌رى زمانى زانكۆى سهلاَحهددین بكرێته‌وه به هاوكارى زانكۆى پیرۆجاى ئیتاڵى، به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه پشتگیرى جه‌نابی وه‌زیر بوو بۆ ئه‌و رِێكهوتننامهى زانكۆى سهلاَحهددین كه له‌و دواییه له‌گه‌ڵ زانكۆى كالیارى ئه‌نجامى دا سه‌باره‌ت به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونى ئه‌و زانكۆیه بۆ دامه‌زراندنى به‌شى ئه‌ندازیارى كیمیاوى له زانكۆى سهلاَحهددین دوابه‌دواى كردنه‌وه‌ى چه‌ندین پالاَوگه له كوردستان، هه‌روه‌ها پرِۆژهكانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با كه نه‌وت و غاز به‌كارده‌هێنن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و پاشماوانه‌ى له‌و پالاَوگایانه له كه‌ره‌سته كیمیاویه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى ژینگه‌یه‌كى خاوێن دابینبكرێت. له دانیشتنه‌كه د.سه‌یوان بارزانى باڵوێزى عێراق له ئیتاڵیا ئاماده‌یى خۆى نیشاندا بۆ پشتگیرى هه‌ر پرِۆژهیهك له نێوان زانكۆى سهلاَحهددین و زانكۆكانی ئیتاڵیا.له كۆتایی دانیشتنه‌كه دیارى زانكۆى سهلاَحهددین پێشكه‌ش به خاتووستیڤانیا كرا له كه دۆستێكى دێرینی زانكۆى سهلاَحهددین و هه‌رێمی كوردستانه.