
دواى ئەوەى لە کۆبونەوەى ژمارە (٣) ى ئەنجومەنى وەزارەتەکەمان، کە لە ڕێکەوتى (٩/٥/٢٠١٦) بەڕێوەچوو و تێیدا ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ ماستەرو دکتۆراى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان پەسند کرا، دوێنێ وەزیرى خوێندنى باڵا دەقى ڕێنماییەکانى ئیمزا کرد.
لەو چوارچێوەیەدا و ، لە ڕێنمایى ژمارە (٤) کە له ڕۆژی چوار شەممە، ڕێکەوتى (٢٥/٥/٢٠١٦) بەنوسراوى ژمارە ( ٨١١٠ ) بەئیمزاى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە، تایبەتە بەخوێندنى باڵا/ ماستەر لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان و، وەرگرتنى خوێندکاران بەپێى ئەو ڕێنماییانە دەبێت.
بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکانى خوێندنى ماستەر تکایە کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە (http://www.mhe-krg.org/ku/node/2916) ...
بەهەمان شێوەو لە ڕێنمایى ژمارە (٥) کە بەنوسراوى ژمارە ( ٨١٠٩ ) کە لە ڕێکەوتى (٢٥/٥/٢٠١٦) بەئیمزاى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە، تایبەتە بەخوێندنى باڵا/ دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان و، وەرگرتنى خوێندکاران بەپێى ئەو ڕێنماییانە دەبێت.
بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکانى خوێندنى دکتۆرا تکایە کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە (http://www.mhe-krg.org/ku/node/2939) ...
بەروار : ٢٠١٦/٥/٢٩