ئەمڕۆ رێككەوتی 25ی شوباتی 2025 بە چاودێری "پ.ی.د. بەختیار صابر محمد" سەرپەرشتیاری كۆلێژی بەرێوەبردن و ئابووری، سیمپۆزیۆمی بەکاربردن و بەرهەمهێنانی بەرپرسانە بەرێوەچوو، چالاكیەكە هاوبەش بوو لەنێوان ڕاگرایەتی كۆلێژ، لێژنەی ڕانكینگ و سەنتەری پەرەپێدانی كار لە سەرۆكایەتی زانكۆ.
لە سەرەتادا وتەی بەخێرهاتن و كردنەوەی سیمپۆزیۆم لەلایەن "م. حسین احمد مصطفى" بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی كار پێشكەشكرا، پاشان سیمینارێكی دەربارەی ئامانجی دوانزیەمی نەتەوە یەكگرتووەكان SDG12: پێشكەشكرد، كە ڕۆشنایی خستەسەر بوارەكانی ئەم ئامانجە، بەربەستەکانی بەدیهێنانی، ڕۆڵی زانكۆكان، مامۆستایان، لەگەڵ ئاماژەدان بە چەندین نموونەی سەركەوتن.
لە درێژەی چالاكییەكانی سیمپۆزیۆمدا " پ.ی.د. رزگار مغدید احمد" سیمینارێكی پێشكەشكرد كە تیشكی خستەسەر بەشداری ئەکادیمی و بڵاوکراوەکان دەربارەی بەکاربردن و بەرهەمهێنانی بەرپرسیارانە CiteScore و FWCI. لە درێژەی چالاكییەكانی سیمپۆزیۆم بە بەشداری پسپۆڕانی بوارەكە دوو پانێڵ بەرێوەچوون.
یەكەمیان بە ناونیشانی بەڕێوەبردنی بەردەوام و کارامەیی لە بەکارهێنانی سامانە سروشتییەکان. هەریەك لە "د. کاوە علی خورشيد"، " پ.ی.م. کۆسرەت محمد ابابكر" و " م. خلیل محمد کریم" وەك پانێلیست بابەتەكانیان پێشكەشكرد و " م. محمد عبدالله محمود" وەك بەرێوەبەری پانێڵ بەشداربوو، هاوكات لە رێگەی پرسیار و سەرنجی ئامادەبوون بابەتەكان زیاتر ڕوون كرانەوە.
پانێڵی دووەم پەیوەست بوو بە بابەتەكانی پیادەكردنی بەردەوام لە پیشەسازی و کەمکردنەوەی پاشماوەكان. كە هەریەك لە " پ.ی.د. جهرجیس مستهفا خدر"، "پ.ی.د. رزگار مغدید احمد" و " د. سارە احمد حسن" وەك پانێلیست بابەتەكانیان پێشكەشكرد و "م. محمد عبدالله محمود" وەك بەرێوەبەری پانێڵ بەشداربوو.