
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۹ـی ۱۲ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی " پ.د.شریف مولود شریف" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و " سرباز نجیب " و " د.ئازاد نجار" هاوڕێکخەری ئینستیتویتی داهێنان و نوێگەری کوردستان سیمپۆزیۆمی"داهێنان پێکەوە بنیتنانی داهاتووی کوردستان" بەڕێوەچوو.
ئەم سیمپۆزیۆمە بە هاوبەشی زانکۆی سەلاحەدین ـ سەنتەری ڕۆشنبیری و ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەری کوردستان بەڕێوەچوو.
لەسەرەتا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بە ڕۆڵی زانکۆی سەلاحەدین لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی و ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەشکرد
لەبەشێکی تری قسەکانیدا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ باسی لە پڕۆژەو چالاکییەکانی قوتابییان کرد و باسی لەو داهێنانەکرد کە زانکۆ بەهەماهەنگی مامۆستا و قوتابییان کاری لەسەر دەکات و دەیانکەن بە پڕۆژەی ستراتیژی بۆ حکومەت و دامەزراوە حکومییەکان.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر