ڕێکەوتی 22ی نیسانی 2025 بە چاودێری و ئامادەیی "پ.ی.د. بەختیار صابر محمد" سەرپەرشتیاری كۆلێژی بەرێوەبردن و ئابووری، بەشی کارگێڕی بازاڕگەری سیمپۆزیۆمێكی زانستی بەرێوەبرد. كە ئامانج لە چالاكیەكە ڕۆشنای خستنەسەر بازاڕگەری بوو لەرێگەی ژیری دەستکردەوە. تەوەرە سەرەكییەكان پێكهاتبوون، لە پێشكەشكردنی وتاری كردنەوەی سیمپۆزیۆم لەلایەن "پ.ی. جبرائیل احمد اسماعیل" سەرۆکی بەشی کارگێڕی بازاڕگەری.
فواد زادە، قسەكەری سەرەكیی سیمینارێكی پێشكەشكرد دەربارەی کاریگەری ژیری دەستکرد لەسەر داهاتووی پیشەی بازاڕگەری. لە درێژەی چالاكییەكانی سیمپۆزیۆمدا، چوار سیمینار پێشكەشكران لەلایەن هەریەك لە پانێلیستەكان، "پ.ی.د. وصفی طاهر قهوچی" بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی لە زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک، لەمیانی باسەكەیدا رۆڵی ژیری دەستكردی باسكرد لە پێشبینیکردنی ڕەفتاری بەکاربەردا، بینینی نەبینراوەکان.
هاوكات "پ.ی. سردار حسن خال همزة" بە توێژینەوەیەك بەشداربوو بەناونیشانی ڕۆڵی ژیری دەستکرد لە بە ئامانجکردن و بەشکردن: سەردەمێکی نوێ بۆ بەبازاڕکردنی پیشەگەرەکان. توێژینەوەی دووەم لەلایەن "د. هۆشمەند رفیق ابراهیم" مامۆستا لە بەشی کارگێڕی بازاڕگەری پێشكەشكرا، بە ناونیشانی بەبازاڕکردنی لەرێگەی ژیری دەستکرد و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕەفتاری بەکاربەر.
جێی ئاماژەیە كە "م. حسین احمد مصطفى" بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی كار لە سەرۆكایەتی زانكۆ، سیمینارێكی پێشكەشكرد، دەربارەی ژیری دەستكرد لە چالاكییەكانی بازاڕگەری و دەرفەكانی كار و كارسازی قوتابییان لە رێگەیەوە، و "م. ئەسرین رمزی" وەك بەڕێوەبەری پانێڵ بەشداربوو.