دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به یاوه‌ری تیمی سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی كه‌مپی زانكۆ كه پێكهاتبوو له مامۆستایانی كۆلێژی ئه‌ندازیاری و ئه‌ندازیاران له‌سه‌رجه‌م پسپۆڕیه‌كانی بیناسازی و شارستانی و كاره‌با و میكانیك و ته‌كنۆلۆجیای زانیاری به‌شداریان كرد وۆركشۆپی نۆزده‌هه‌مین كه له باڵه‌خانه‌ی كۆمپانیای "دار الهندسه- شاعر و مشاركون" له وڵاتی لوبنان. دوابه‌دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له یه‌ك سالأ به‌سه‌ر واژووكردنی گرێبه‌ستی دیزاینی كه‌مپی نوێی زانكۆ، پڕۆژه‌كه له قۆناغی كۆتاییه، بۆیه پێویست بوو وۆركشۆپێك له باڵه‌خانه‌ی كۆمپانیا له شاری به‌یروت ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی تیمی زانكۆ له نزیكه‌وه ئاگاداری چۆنیه‌تی كۆتاییهێنان به دیزاین و وورده‌كارییه‌كان و دانانی میكانیزمی جێبه‌جێكردن و ئاماده‌كردنی ته‌نده‌ری پێویست و ئه‌نجامدانی قۆناغی داهاتووی تایبه‌ت به راگه‌یاندن بۆ كۆمپانیاكانی جیهانی و ناوه‌وه بۆ به‌شداریكردن له پڕۆژه‌ی دروستكردنی قۆناغی یه‌كه‌می كه‌مپی نوێی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پاش چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان.