د.سوڵتان ئه‌بو عورِابی: به‌ناوی گشت زانكۆكانى ولاَتانی عه‌ره‌بى سوپاسی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و گشت زانكۆكانی كوردستان ده‌كه‌ین كه ده‌رگایان ولاَكردووه بۆ قوتابیانی زانكۆكانی ئهنبارو موسڵ و تكریت.
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پێشوازیكرد له دكتۆر سوڵتان ئه‌بو عورِا ئه‌میندارى گشتى یه‌كێتیى سه‌رۆك زانكۆكانى عه‌ره‌بى و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتیه‌كه، له دیدارێكیدا باس له پته‌وكردنی زانكۆكانی كوردستان و زانكۆكانی ولاَتانی عه‌ره‌بی كرا، هه‌روه‌ها دكتۆر سوڵتان ئه‌بو عورابی به‌ناوی یه‌كێتیى سه‌رۆك زانكۆكانى ولاَتانی عه‌ره‌بی ده‌ستخۆشی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد كه ده‌رگای زانكۆی كردۆته‌وه بۆ قوتابیان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆكانی هه‌ردوو پارێزگای تكریت و موسڵ و ئه‌نبار ئه‌و زانكۆیانه‌ی كه‌وتونه‌ته ژێر دهسهلاَتی تیرورستانی داعش و ههرِهشهی تیرۆر له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق. دواتر له سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمهلاَیهتی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له مهرِاسیمێكدا كه سه‌رۆك زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌تایبه‌ت سه‌رۆك و یاریده‌درانی زانكۆكانی موسڵ و تكریت و ئه‌نبار كه ئێستا میوانی زانكۆكانی كوردستانن ئاماده‌بوون، ئه‌میندارى گشتى یه‌كێتیى سه‌رۆك زانكۆكانى عه‌ره‌بى له وتارێكدا خۆشحاڵى خۆى بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه زانستى و ئه‌كادیمیه‌كانی نێوان زانكۆكانی ولاَتانی عه‌ره‌بی و هه‌رێمی كوردستان دهربرِی دوپات، سوپاسى وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَ و توێژینه‌وه‌ى زانستیشی كرد بۆ هاریكاریكردنى قوتابیانی زانكۆكانى عێراق به‌تایبه‌ت زانكۆكانى (موسڵ، ئه‌نبار، تكریت، كه‌ركوك)، كه به‌هۆى خراپى دۆخى ئاسایشی له ناوچه‌كانیان رِویان له زانكۆكانی هه‌رێمى كوردستان كردوه. ئینجا خهلاَتی رێزگرتنی یه‌كێتیه‌كه‌ی دا به‌و سه‌رۆك زانكۆیانه‌ی كه ئاسانكاریان بۆ زانكۆكانی عێراق كردوه به تایبه‌ت سه‌رۆك و راگرانی كۆلێژه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، هه‌ر لهمهرِسیمهكهدا سه‌رۆك زانكۆكانی موسڵ و ئه‌نبار له وته‌یه‌كدا به‌ناوی زانكۆكه‌یان سوپاسی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و گشت مامۆستایان و كارمه‌ندانی زانكۆی كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دڵگهورهییهی نواندویانه بۆ ستافی زانكۆكه‌یان. شیاوی یه‌كێتیى سه‌رۆك زانكۆكانى عه‌ره‌بى له ساڵى 2013 به چاودێری و ئاماده‌بونی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و زیاتر له (200) سه‌رۆك زانكۆى عه‌ره‌بى و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌زانكۆ جیهانیه‌كان 46مین كۆنگره‌ی سالاَنهى خۆى له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به میوانداریه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین گرێدا و له كۆنگره‌كه‌دا دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به سه‌رۆكی خولی 46مین هه‌ڵبژێردرا.
بەروار :٢٠١٥/١/٣٠