له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بونی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه ئه‌كادیمیه‌كان و سه‌رۆكی به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆلێژی ئه‌ده‌بیات پێشوازی كرد له شاندێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كه هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوون له د.غه‌سان خۆجه‌و د.زافیر و خاتو مه‌ی ئیبراهیم له دیدارێكدا باس له دانانی پڕۆگرامی هاوبه‌شی ته‌كنیكی له نێوان بانكی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان كرا كه پڕۆگرامه‌كه تایبه‌ته به دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆی له گواستنه‌وه‌ی پاره‌و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رنامه‌ی بازاڕی هه‌لی كار ده‌بینێته‌وه. سه‌رۆكی زانكۆ وێڕای پشتگیری پڕۆژه‌كه ئاماده‌یی زانكۆی سه‌لاحه‌دینیشی ده‌ربڕی له رووی ئه‌كادیمی و زانستیه‌وه بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له زانكۆ له‌رووی زانستییه‌وه كاریان باشیان كردووه كه ده‌وانێ سوود به به‌رنامه‌كه‌یان بگه‌یه‌نێت به‌تایبه‌ت كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی به‌كارخستن و به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی كه بونه‌ته سه‌ره‌تایه‌ك زانكۆكانی دیكه‌ش چاوی لێوه‌بكه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌تێروته‌سه‌لی قسه له‌سه‌ر پڕۆگرامی خوێندن و ده‌رچووانی زانكۆ و رێژه‌ی بێكاری و بازاڕی كار له هه‌رێمی كوردستان كرا. شیاوی باسه پڕۆگرامه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان بانكی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان له ١٥ی شوباتی ئه‌مساڵ دهستیپێكردوهو ماوه‌ی ١٢ مانگ ده‌خایه‌نێت و به سێ قۆناغ تێپه‌ڕ ده‌بێت تا كۆتایی دێت.
بەروار :٢٠١٥/٢/٢١