له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی ئه‌ڵمانیا پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین سه‌ردانی زانكۆی لایبزگی ئه‌ڵمانی كرد‌و له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر تۆماس هۆفساس یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی و پرۆفیسۆر فرانك لایدك راگری كۆلێژی زمان پێشوازی لێكرا. شیاوی باسه‌ى زانكۆی لایبزگ به‌رنامه‌ی به‌ڕێوه‌چونی به‌شی زمانی ئه‌ڵمانی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئه‌نجام ده‌دات و وۆرك شۆپێك ئه‌نجام ده‌دات كه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و سه‌رۆكی به‌شی زمانی ئه‌ڵمانی له زانكۆ سه‌رجه‌م مامۆستایانی به‌شی زمانی ئه‌ڵمانی له زانكۆی لایبزگ و په‌یمانگای هیدر به‌شداریان تێداكرد. له وۆركشۆپه‌كه‌دا به دواداوچونهوهیهك ئه‌نجامدرا له كاری به‌ڕێوه‌چونی ئه‌و به‌شه له‌و سێ ساڵه‌ی رابردوو وه ئاماده‌كاری بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٤-٢٠١٥تاوتوێكرا كه قوتابیان له كۆتایی ئه‌مساڵ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس به ده‌ست ده‌هێنن و چۆنیه‌تی دانانی پلانی گونجاو بۆ به‌رده‌وام بونی ئه‌و به‌شه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی پڕۆگرامی خوێندنی باڵا له زمانی ئه‌ڵمانی بۆ قوتابیه سه‌ركه‌توه‌كان.پرۆفیسۆر كریستیان فاندرخ سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی هیدر له زانكۆی لایبزگ سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی كرد بۆ به‌رده‌وامی پشتگیركردنی له پڕۆژه‌كانی به‌شی زمانی ئه‌ڵمانی وه‌ك خاوه‌نی بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی به‌شی زمانی ئه‌ڵمانی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین. له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی زانكۆ سوپاسی زانكۆی لایبزگی ئه‌ڵمانی و رێكخراوی دادی ئه‌ڵمانی كرد كه بایه‌خێكی زۆریان به‌و به‌شه داوه‌و داوای لێ‌كردن كه به‌رده‌وام بن له پشتگیری ئه‌و به‌شه‌و وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌ك له‌و قوتابیه سه‌ركه‌وتوانه له به‌رنامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ستافی ئه‌كادیمی بۆ ئه‌و به‌شه.له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی زانكۆ له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر دكتۆر ئهنالۆلیا راخكۆكچن راگری كۆلێژی په‌روه‌رد كۆبوویه‌وه سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكان كه له نێوان زانكۆی لایبزگ و كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین كه بۆ ماوه‌ی ساڵێك بۆجهكهی له‌لایه‌ن رێكخراوی دادی ئه‌ڵمانی دابینكراوه. له مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوش شاندێك له زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ ئه‌نجامدانی كۆرسێك سه‌ردانی زانكۆی لایبزگ ده‌كه‌ن. سه‌رۆكی زانكۆ داوای له رێكخراوی دادی ئه‌ڵمانی كرد كه بۆماوه‌ى سێ ساڵ ئه‌و پڕۆژه‌یه درێژبكرێته‌وه كه سه‌رجه‌م مامۆستایانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی سود وه‌ربگرن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا زانستیه‌كانیان به سوود وه‌رگرتن له‌و شاره‌زاییه‌ی له‌و زانكۆ پێشكه‌وتوه هه‌یه. له كۆتایی ۆركشۆپهكهو كۆبونه‌وه‌كاندا رێككه‌وتننامه‌ی نێوان هه‌ردوو زانكۆی سه‌لاحه‌دین و لایبزگ نوێكرایه‌وه له بواری زمانی ئه‌ڵمانی و په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی و شوێنه‌وار.