
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۲٠ ـی ۲ـی ۲٠۲٤ "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌ركی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به یاوه‌ری "پ.د.حسێن سه‌عدی" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی سه‌ردانی كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كانی كرد و له گه‌ڵ "پ.د.جمیل عه‌لی سورچی" ڕاگری کۆلێژ و یاریده‌ده‌ری ڕاگر و سه‌رۆك بەش و مامۆستایان كۆبوویه‌وه و گوێی له داواكاری و پێشنیازهكانییان گرت.
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا هۆڵه‌كانی خوێندنی كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه و له نزیكه‌وه چاوی به قوتابییان كه‌وت و گفوتهگۆی ده‌رباره‌ی كێشه و داواكارییه‌كانی قوتابییان کرد.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.