د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، پێشوازی له محه‌مه‌د ئالف ئینام كونسوڵی گشتی توركیا و مسته‌فا تۆكهر جێگری كونسوڵ و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆ تیشكی خسته‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانی دیكه‌ی توركیا، به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كان و دروستكردنی په‌یوه‌ندی ئه‌كادیمی و دابینكردنی كورسی خوێندن بۆ قوتابیان و ئه‌نجامدانی چالاكی جۆراوجۆری زانستی له‌نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و زانكۆكانی دیكه‌ی توركیا.هه‌ر له دیداره‌كه‌دا برِیاردرا له مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوودا زانكۆی سه‌لاحه‌دین بانگهێشتی ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك زانكۆ و ده‌زگای دیكه‌ی توركیا بكات به‌مه‌به‌ستی دابین كردن بودجه‌و كورسی خوێندن و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ قوتابیانی كورد بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رێگه‌یه‌وه بتوانن په‌ره به ئاستی زانستی و خوێندنیان بده‌ن.له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا كونسوڵی گشتی توركیا ژماره‌یه‌ك په‌رتووكی به‌نرخی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد.