له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێشوازیكرد له كونسولی گشتی رووسیای فیدڕاڵ له هه‌ولێر، كه به بۆنه‌ی ته‌واوبونی كاره‌كانی له هه‌رێمی كوردستان و به‌دواداچونه‌وه‌ی كاره‌كان و په‌یوندییه ئه‌كادیمیه‌كانی نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین وزانكۆكانی رووسیا سه‌ردانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی كرد.له دانیشتنێكدا به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان زانكۆكانی وڵاتی رووسیای فیدڕاڵ و زانكۆی سه‌لاحه‌دین جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه.