پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له دیوان سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پێشوازیكرد له كۆمه‌ڵێك سه‌رۆك زانكۆكانی توركیا كه پێكهاتبوون له پ.د.شه‌ریف عه‌لى تهكهلان سه‌رۆكى زانكۆى فاتح له شارى ئه‌سته‌نبۆڵ و پ.د.عه‌دنان كیسا سه‌رۆكى زانكۆى زریف له شارى غازى عه‌نتاب و پ.د.سه‌یفوڵڵا چیڤیك سه‌رۆكى زانكۆى گیدز له شارى ئه‌زمیر. له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه پ.د. ئه‌حمه‌د ئازۆتاش سه‌رۆكى زانكۆى ئیشق له هه‌ولێر ئاماده‌بوو باسى له په‌یوه‌ندییه‌كانى زانكۆكانى توركیا له‌گه‌ڵ زانكۆكانى كوردستان به گشتى وه زانكۆى سه‌لاحه‌دین كرا، پ.د.شریف عه‌لى تهكهلان كه سه‌رۆكى كۆمه‌ڵێك له زانكۆكانى جیهانه سوپاس و پێزانینى خۆى ئاڕاسته‌ى زانكۆى سه‌لاحه‌دین كرد له‌به‌ر ئه‌و هاوكارى و ههماههنگیهى له‌گه‌ڵ زانكۆى ئیشق له هه‌ولێر هه‌یه كه ئه‌ندامێكى كاراى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه. له لایه‌كى تر به‌ڕێزیان بانگهێشتننامه‌ى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین كرد بۆ به‌شداریكردن له كۆنفڕانسى ساڵانه‌ى زانكۆى فاتح كه به ئاماده‌بوونى زیاتر له ١٠٠ سه‌رۆك زانكۆی توركى و جیهانى له مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێت، له‌و كۆنفرانسه‌دا چه‌ندین رێككه‌وتننامه بۆ ههماههگى له نێوان زانكۆكان له بواره‌كانى گۆڕینه‌وه‌ى قوتابیان و مامۆستایان و ئه‌نجامدانى كۆنفڕانسی زانستى هاوبه‌ش واژوو ده‌كرێن،. له كۆتایى دا سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین لۆگۆى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و نه‌خشه‌ى قه‌ڵاى هه‌ولێرى پێشكه‌ش به شاندی میوان كرد.
بەروار :٢٠١٥/٢/١٦