هه‌ر له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی ئه‌ڵمانیا پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به یاوه‌رى دكتۆر ئه‌لیكسه‌نده‌ر ههریدى به‌رپرسى رێكخراوى دادى ئه‌ڵمانى سه‌ردانى ئۆفێسى راوێژكارى ڕ‌ۆشنبیرى عێراقى له شارى به‌رلین كرد له لایه‌ن دكتۆر عه‌بدولسه‌لام ئهلجهماس پێشوازیه‌كى گه‌رمى لێكرا.له‌م دانیشتنه بهدواداچوونهوهیهك له بارودۆخى قوتابیانى عێراق به گشتى و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تى كرا، به‌ڕێزیان ئاماده‌یى خۆى نیشاندا كه هاوكارى قوتابیانى هه‌رێمى كوردستان بكات بۆ هه‌ر ئاسانكاریه‌ك كه پێویستیان پێى هه‌یه.