پ.ی.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، له سه‌ردانێكیدا بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربون له كێشه‌و گرفته‌كانی كۆلێژه‌كه سه‌ردانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی له مه‌خموور كرد، له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هۆڵهكانیش خوێندنیشدا بۆنه‌ى رۆژی ١٨ی شوبات رۆژی قوتابیانى كوردستان پیرۆزبایی له قوتابیانی كوردستان به گشتی و قوتابیانی ده‌ڤه‌ره‌كه به‌تایبه‌تی كرد، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆ ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه شانازى به قوتابیان و مامۆستایان و كارمه‌ندانى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى مه‌خموور ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره‌ی كه له ئه‌نجامى شه‌ڕى سهپینراوى داعش به‌سه‌ر كورد هاتووه، كه‌چى به‌وپه‌ڕى له خۆبوردهیهوه ده‌وامى خۆیان ده‌كه‌ن و پڕۆسه‌ى خوێندن به‌رده‌وامه، له‌و كاته‌ى كهوابوونى به‌رده‌وامى ئه‌و كۆلێژه بۆته پاڵپشتیه‌ك بۆ خه‌ڵكى ئه‌و ده‌ڤه‌ره و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كه لهسهرنگهرى پێشه‌وه‌ن وه سوپاسى قوتابیان و مامۆستایان و سه‌رجه‌م خانه‌واده‌ى قوتابیانى كرد بۆ ئه‌و خۆراگریهى ئه‌نجامیان داوه، هه‌رهه‌مان رۆژ سه‌رۆكی زانكۆ به یاوه‌رى راگرى كۆلێژی په‌روه‌رده له مه‌خموور سه‌ردانى قایمقامیه‌تى قه‌زاى مه‌خموورى كرد و له نزیكه‌وه گفتوگۆكرا بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى ئه‌و كۆلێژه له رووى كارگێڕى و خزمه‌تگوزاریه‌وه، له به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكاندا باس له ئه‌گه‌رى فراوانكردنى به‌شه‌كان و دامه‌زراندنى كۆلێژێكى تر به تایبه‌تى كۆلێژى كشتوكاڵ له شارۆچكه‌ى دیبه‌گه كرا كه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دامه‌زراندنى زانكۆى مه‌خموور له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا.
بەروار :٢٠١٥/٢/٢١