د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى (فایز الخوری)ى سهركونسڵى گشتى ولاَتى ئوردن له‌هه‌ولێر كرد، ئه‌مه‌و له‌دانیشتنێكدا باس له پهیوههندییهكانى نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانى ئوردن كرا، هه‌ر له‌وێدا باس له‌كه‌مپى نوێى زانكۆى سه‌لاحه‌دین كرا، به‌تایبه‌تی باس له كۆمپانیاى (دار الهندسه) كرا، كه ئه‌ركى دیزاین و به‌دواداچوونى پىَ سپێردراوه، برِیایشه كارى جێبه‌جێكردن له‌كۆتایى ئه‌مساڵدا ده‌ست پىَ بكرىَ، باره‌گاى سه‌ره‌كى ئه‌م كۆمپانیایه‌ش لهولاَتى ئوردنه، هاوكات سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین سوپاسى سهركونسڵى گشتى ولاَتى ئوردنى كرد، كه هۆكارێكه بۆ زیاتر پته‌وبوونى په‌یوه‌ندیه‌كان له‌نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانى ئوردن، ئه‌مه‌و له‌و دانیشتنه‌دا د.محه‌مه‌د ره‌شید موختار یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێرِى و دارایى ئاماده‌ى ئه‌و دانیشتنه بوو.