په‌ره به په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمی و زانستیه‌كانی نێوان كوردستان ئێران ده‌درێت
له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆ پێشوازیكرد له شاندێكی كونسولخانه‌ی ئێران له شاری هه‌ولێر به سه‌رۆكایه‌تی سهركونسول مورته‌زا عیبادی، له دیدارێكدا سه‌رۆكی زانكۆ وێرِای پیرۆزباییكردن له سه‌ركونسولی ئێران له شاری هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته هیوای خواست له رێگه‌ی كونسولخانه‌ی ئێران بتوانن په‌ره‌به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان زانكۆكانی كوردستان به‌تایبه‌ت زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ زانكۆ‌و ده‌زگاكانی خوێندنی بالاَی ئێران بده‌ن تا كه‌ڵكی زانستی هاوبه‌ش به یه‌كتر بگه‌یه‌نن به‌تایبه‌تی پاڵپشتی زیاتری به‌شی زمانی فارسی له كۆلێژی زمان و به‌شه‌كانی كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان. له‌به‌رامبه‌ردا مورته‌زا عیبادی سه‌ركونسولی ئێران له شاری هه‌ولێر سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆی كرد كه پێشوازیه‌كی گه‌رمی لێكراوه‌و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له رێگه‌ی كونسولخانهكهیانهوه هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی زانستی و ئه‌كادیمی له نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران به‌تایبه‌ت زانكۆكانی تاران په‌ره‌پێبده‌ن، هه‌روه‌ها سهركونسول ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه وه‌ك چۆن پێشوو هه‌ماهه‌نگی زانستی و ئه‌كادیمی و فه‌رهه‌نگیان كردووه، ئاوهاش به‌رده‌وام ده‌بن به‌تایبه‌ت له ئه‌نجامدانی كۆنفرِانس و وۆركشۆپ و سیمپۆزیمی(Symposium) هاوبه‌ش. مورته‌زا عیبادی داوای ئه‌نجامدانی كۆنفرِانسێكی هاوبه‌شی كرد له باره‌ی پێشهاته سیاسیه‌كانی ئهمرِۆی جیهان و عێراق و كوردستان له‌گه‌ڵ كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین تا بیروبۆچونی هاوبه‌شی تێدا بخرێتهرِوو، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی زانكۆ خۆشحاڵی خۆی دهربرِی بۆ ئه‌و ههماههنگیهو داواشیكرد پاڵپشتیه‌كان له‌بواری ئه‌كادیمی زیاتر بێ به‌تایبه‌ت بۆ به‌شه‌كانی كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان، پاشان سهركونسول به یاوه‌ری راگر‌و سه‌رۆك به‌شی فارسی سه‌ردانی كۆلێژی زمانیان كرد تا له‌گه‌ڵ مامۆستایان و قوتابیانی به‌شی فارسی كۆببنه‌وه. بۆزانین زانكۆی سه‌لاحه‌دین چه‌ندین پرۆتۆكۆڵی له‌گه‌ڵ زانكۆ ئێرانیه‌كان هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ زانكۆی ورمێ له باره‌ی پاڵپشتیكردنیان بۆ به‌شی زمانی فارسی كۆلێژی زمان.شیاوی باسه له دانیستنهكهدا دكتۆر شادانجهمیل راگری كۆلێژی زمان و مامۆستا ته‌لعه‌ت تاهیر سه‌رۆكی به‌شی زمانی فارسی ئاماده‌بوون.
بەروار :٢٠١٥/١/٢١