ڕێککەوتی ١٩ تا ٢١ی ئایاری ٢٠٢٥ شاندێکی زانکۆی سەلاحەدین کە پێکهاتبوون لە “پ.د.حسێن سعدی“ یاریدەدەی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و “پ.ی.د. مهاباد سعدی“ بەرپرسی ئیراسمۆس پڵەس لە زانکۆی سەلاحەدین سەردانی زانکۆی پازمانی پیتەر کاسۆلیك لە شاری بوداپێست لە وڵاتی هەنگاریان کرد.
شاندی ناوبراو لەماوەی چەند ڕۆژی سەردانەکەیان چەندین دیداری گرنگییان ئەنجامدا بۆ نووسینگەی نێودەوڵەتی/ کۆلێژی زانستە مرۆییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان و کۆبوونەوە لەگەڵ ”تاماس هۆگێنبێرگ“ سەرۆکی نووسینگەی نێودەوڵەتی و “خاتوو ئاگنێس ريفيچكی-بالوگ” ئەفسەری باڵای نووسینگەی نێودەوڵەتی و “دکتۆر سام محەمەد” ئەفسەری نووسینگەی نێودەوڵەتی
“خاتوو ئیستێر موهاچ” ئەفسەری نووسینگەی نێودەوڵەتی.
لە بەشێکی تر شاندی ناوبراو لەگەڵ بەرپرس و ستافی فەرمانگەی نێودەوڵەتیی زانکۆ
کۆبوونەوە بەتایبەتی
بەڕێز بێنجێ ئاکۆس تاماسی/ سەرۆکی فەرمانگەی نێودەوڵەتی
د.سام محەمەد ئەفسەری نووسینگەی نێودەوڵەتی فاکەڵتی زانستە مرۆییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان
سەردانی سێیەم کۆبوونەوە لەگەڵ نووسینگەی نێودەوڵەتی کۆلێژی زانستە مرۆییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان بەشێکی تری چالاکییەکان بوو لەگەڵ “تاماس هۆگێنبێرگ” سەرۆکی نووسینگەی نێودەوڵەتی و “خاتوو نۆئێمی هاردینگ” ئەفسەری کاروباری زانستی و فەرمانگەی کاروباری زانستی
خاتوو فروزینا کۆڤاکس بەرپرسی کارگێڕی کۆلێژی دکتۆرا
دکتۆر شۆرینا گۆگیاشڤیلی سەرۆکی سەنتەری توێژینەوە
خاتوو ئاگنێس ريفيچكی-بالوگ/ ئەفسەری باڵای نووسینگەی نێودەوڵەتی
دکتۆر سام محەمەد ئەفسەری نووسینگەی نێودەوڵەتی
خاتوو ئیستێر موهاچی ئەفسەری نووسینگەی نێودەوڵەتی
سەردانی چوارەم بۆ فاکەڵتی تەکنەلۆژیای زانیاری و بایۆنیکس بوو و کۆبوونەوە لەگەڵ ئەم بەڕێزانە ئەنجامدرا
د. گیۆرگی سێری/ ڕاگری فاکەڵتی
د. کریستۆف کاراچ/ جێگری ڕاگر بۆ کاروباری نێودەوڵەتی
دکتۆر بێندگوز تاکاتس مۆر/ توێژەر و بەرپرسی تاقیگەی جیۆئینفورماتیکی شوێنەواری
سەردانی پێنجەم بۆ پەیمانگای زانستەکانی شوێنەوار
کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێز د. بالاژ مایەر/ بەڕێوەبەری پەیمانگا ئەنجامدرا.
سەردانی شەشەم بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ
کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمانەی خوارەوە ئەنجامدرا
د. کریستیان ڤینچێ/ جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری دەرەوە و بەڕێوەبردنی زانستی
د. بالاژ مایەر/ بەڕێوەبەری پەیمانگا
لەم کۆبوونەوە و دیدارە گرنگانە لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی زانستی و ئەکادیمی هەبوو و بەیەکەوە بڕیاریاندا لە داهاتوو کاری هاوبەشی زانستی ئەنجام بدەن بەتایبەتی لەم بوارانەی خوارەوە
- هەماهەنگی دەربارەی ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش لە بواری جۆراوجۆر بەتایبەتی لەچوارچێوەی پڕۆژەکانی ئیراسمس بڵەس
- هەماهەنگیکردن دەربارەی پڕۆژەی تایبەت بە دانانی سیستم و پڕۆگرامی کۆمپیوتەریی بۆ بە سیستمکردنی کاروباری کارگێڕی، کاروباری قوتابیان لەگەڵ پێشخستنی وێبسایتی زانکۆ
- ئاڵوگۆڕی قوتابیانی خویندنی باڵا بەتایبەتی قوتابیانی دکتۆرا بەشێوەیەك کە یەك بۆ دوو سمستەر لەو زانکۆیە بخوێنن بەتایبەتی بەشی پراکتیکی
- ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش لە بوارە زانستی و مرۆڤایەتییەکان
- هەماهەنگیکردن دەربارەی پڕۆگرامی هاوبەش لەبواری بایۆنیکس و تەکنەلۆژیای سەردەم
- هاندانی دەرچووانی زانکۆ بۆ پێشکەشکرن و وەرگرتنی زەمالاتی هەنگاری بۆ خویندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لە بوارە جیاوازەکان
- ئەنجامدانی کۆنفرانسی زانستی هاوبەش بەپێی ڕێککەوتن لەسەر بابەت و بواری هاوبەش
- سوودوەرگرتن لە ئەکادیمیستان وەك ریڤیوەر بۆ گۆڤارەکانی زانکۆی سەلاحەدین و بەپێچەوانەوە
ئەمەو بڕیاردرا گفتوگۆ و پەیوەندییەکان بەردەوام بن بۆ جێبەجێکردنی ئەو بابەتانەی گفتوگۆیان دەربارە کراوە و لەسەری ڕێککەوتوون.