شاندەکە لەم بەڕێزانەی ناویان لەخوارەوە هاتووە پێكهاتبوو:
1. پ.ی.د. سیمر جودت بلال – بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی
2. پ.د. دڵشاد عزیز دروێش – كۆلێژی زانست
3. پ.د. یوسف محمد صالح بەرزنجی – كۆلێژی زانستە ئەندازیاریە كشتوكاڵیەكان
4. پ.ی.د. هونەر عبدالله كاك أحمد – كۆلێژی ئاداب
5. پ.ی.د. هێمن عبدالخالق أحمد - كۆلێژی زانستە ئەندازیاریە كشتوكاڵیەكان
شاندەكە چەندین چالاکی و دیداریان بۆ ڕێكخستن و سەرخستنی كۆنفرانسەكە ئەنجامدا:
چاوپێكەوتن و كۆبوونەوە لەگەڵ (د. علی عبدالعزیز الیاسری – بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری نیشتیمانی پلاندانانی هاوبەش / سەرۆكی لێژنەی بەردەوامی ستراتیژیەتی ئاسایشی نیشتیمانی لە عێڕاق.
بەڕێزیان پاڵپشتی و پشتگیری تەواوی خۆی ڕاگەیاند بۆ ئەنجامدانی كۆنفرانسی (كاریگەری گۆڕانكارییەكانی ئاوو هەوا، ئاڵنگاریەكان و چارەسەرەكان ICCCSUE-2025)، وە هەروەها بەڵێنی ئامادەبوونیدا لە كۆنفرانسەكە بۆ ئەوەی وەك قسەكەر، یان پانێلیست بەشداربێت لە تەوەرێكی تایبەت بە ئاسایشی ژینگەیی لەعێڕاق و ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ شاندی زانكۆی سەلاحەددین بۆ پشتگیریكردنیان بۆ هەماهەنگیكردن بۆ چاوپێكەوتن یان كۆبوونەوە لەگەڵ هەر دامودەزگایەكی پەیوەندیداری حكومەتی فیدڕاڵ كە پەیوەست بێت بە گۆڕانكاریەكانی ئاوو هەوا.
چاوپێكەوتن و كۆبوونەوە لەگەڵ هەریەك لە بەڕێزان (منیر علی الكریدی) بەڕێوەبەری گشتی (دائرة الارشاد والتدریب الزراعی – وزارة الزراعة) وە بەڕێز (د. راویة مزعل محمود ) یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و پسپۆرو دانوستانكاری نێودەوڵەتی گۆڕانی ئاووهەوا.
لە كۆبوونەوەكەدا زۆر بابەتی زانستی تایبەت بە گۆڕانی ئاوو هەواو كاریگەریەكانی لەسەر كەرتی كشتوكاڵ لەعێڕاق و هەرێمی كوردستان خرانە بەر باس و لێكۆڵینەوەو، شاندی زانكۆی سەلاحەددین-هەولێر داوەتنامەی فەرمی بەڕێز سەرۆكی زانكۆی سەلاحەددینیان گەیاندە بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بەمەبەستی بەشداریكردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی (دائرة الارشاد والتدریب الزراعی – وزارة الزراعة) لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی (كاریگەری گۆڕانكارییەكانی ئاوو هەوا، ئاڵنگاریەكان و چارەسەرەكان ICCCSUE-2025).
هەر لە كۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لەسەر بەشداریكردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی (دائرة الارشاد والتدریب الزراعی – وزارة الزراعة) وە نیشاندان و خستنە ڕووی گرنگترین ستراتیژیەتەكان و چیرۆكەكانی سەركەوتنی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدڕال بە پاڵپشتی ڕێكخراوە نێو دەوڵەتیانكان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەو خۆ گونجاندن لەگەڵ گۆڕانی ئاوو هەواو و پەیڕەوكردنی كشتوكاڵ و ئاودێری زیرەك بۆ جوتیاران و زەویە كشتوكاڵییەكان.
چاوپێكەوتن لەگەڵ بەڕێز اسماعیل فاضل ڕێكخەری (منسق) ڕێكخراوی FAO لەعێڕاق.
لەكۆبوونەوەكە شاندی زانكۆی سەلاحەددین باسێكی تێروتەسەلی كۆنفرانسەكەیان بۆ بەڕێزیان كردو تیشكیان خستە سەر بایەخ و گرنگی كۆنفرانسەكەو دەرئەنجام و ڕاسپاردەكانی بۆ پێدانی بەرچاوڕوونی زیاتر بۆ گشت لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ خستنە ڕووی كاریگەریە هەنووكەیی و دواڕۆژیەكانی گۆڕانی ئاوو هەوا لەسەر عێڕاق و ئاراستەكانی داهاتووی دیاردەكە ئەگەر چارەسەری گونجاوی بۆ دابیننەكرێت.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا بەڕێز اسماعیل فاضل زانیاری تەواوی لەسەر كۆنفرانسەكە وەرگرت و بەڵێنی بەشداریكردنێكی چالاكانەی ڕێكخراوی FAOی دال ە كۆنفرانسەكە لەڕێگای نیشاندانی كارو چالاكی و گرنگترین پڕۆژەكانیان لەعێڕاق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی ئاوو هەوا، بەڕێزیان بەڵێنیدا كە بابەتی كۆنفرانسەكە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی FAO لەعێڕاق بەڕێز صلاح الحاج باس بكات بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگایەك بۆ پاڵپشتیكردنی كۆنفرانسەكە لەڕووی ماددی و لۆجستیك و زانستی.
چاوپێكەوتن و كۆبوونەوە لەگەڵ وەكیلی وەزیری ژینگە بەڕێز (د. جاسم عبدالعزیز حمادی الفلاحی) كە بەرپرسی سەرەكی دۆسیەی گۆڕانی ئاوو هەوایە لە عێڕاق.
لەكۆبوونەوەكەدا بەڵێنیدا كە ڕاستەوخۆ بەشدار بێت لە كۆنفرانسەكە چ وەك قسەكەری سەرەكی یان وەكو پانێلیست لە كارو چالاكییەكانی كۆنفرانس، هەروەها پاڵپشی تەواوی خۆی و وەزارەتی ژینگەی عێڕاقی نیشاندا بۆ هەموو جۆرە هاوكاریەك كە بتوانن ئەنجامی بدەن لەگەڵ زانكۆی سەلاحەددین بەمەبەستی سەرخستنی ئەم كۆنفرانسە نێودەوڵەتیە گرنگە، بەڕێزیان فەرمانی بەنووسینگەی خۆی كرد كە دوو نوێنەر لە نووسینگەی بەڕێزیان دەستنیشان بكرێن بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لێژنەی ئامادەكاری كۆنفرانس لە پەیوەندیكردنی ڕاستەوخۆدابن بۆ هاوكاریكردن و دەستنیشانكردنی پێداویستیەكانی سەرخستنی كۆنفرانسەكە، بەڕێزیان ئامادەیی وەزارەتی ژینگەی بەتەواوەتی نیشاندا بۆ هەموو جۆرە هاوكاریەكی زانستی و نیشاندانی هەر ڕاپۆرت و داتاو زانیاریەكی پەیوەست بە گۆڕانی ئاوو هەوا لە عێڕاق كە لە وەزارەتی ژینگە هەبێت بۆ سەرخستنی ئەم كۆنفرانسە.
لەدانیشتنەكەدا گفتوگۆیەكی زانستی زۆر باشكرا دەربارەی گۆڕانی ئاوو هەواو كاریگەریەكانی لەسەر عێڕاق و هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی سەرەكی،بەڕێزیان ئەنجامدانی ئەم كۆنفرانسەی لەلایەن زانكۆی سەلاحەددین-هەولێرەوە بەكارێكی زانستی زۆر پیرۆز وەسفكرد كە بەبۆچوونی بەڕێزیان دەبێت ئەم كۆنفرانسە ببێتە ئامرازێك بۆ گەیاندنی پەیامێك بۆ گشت كۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە پێویستی پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی عێڕاق و هەرێمی كوردستان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی كاریگەریەكانی گۆڕانی ئاوو هەوا و كەمبوونەوەی بڕی ئاوی هاتوو بۆ عێڕاق و هەرێمی كوردستان و زیادبوونی ڕۆژەكانی خۆڵبارین لەساڵدا و كەمبوونەوەی ڕووبەری پۆشاكی سەوزایی لەعێڕاق و بابەتی كەمكردنەوەی دەردانی گازە ژەهراویەكان.
هەر لەمیانی كۆبوونەوەكە لەگەڵ بەڕێزیان، چەند ڕێنمایی و ڕاوبۆچوونێكی پێشكەش بە وەفدی زانكۆی سەڵاحەددین-هەولێر كرد بەمەبەستی سەرخستنی كۆنفرانسەكە.
چاوپێكەوتن لەگەڵ بەڕێز (یوسف مؤید – بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گۆڕانی ئاوو هەوا لە وەزارەتی ژینگە).
لەم چاوپێكەوتنەدا بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گۆڕانی ئاوو هەوا لەوەزارەتی ژینگە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانی شاندی زانكۆی سەلاحەددین-هەولێر و بەڵێنی بەشداریكردنێكی چالاكانەی بەڕێوەبەریەتیەكەیانی دا لە كۆنفرانسەكەو ئامادەیی نیشاندا بۆ ئەنجامدانی هەر هەماهەنگی و پەیوەندیەك لەگەڵ ڕێكخراوە نێو دەوڵەتیەكان بەمەبستی هاندان و بانگهێشتكردنیان بۆ بەشداریكردنی چالاكانە لە كۆنفرانسەكە.
سەردانیكردنی زانكۆی بەغداد و ئەنجامدانی ئەم كۆبوونەوەو چاوپێكەوتنانەی خوارەوە:
چاوپێكەوتن لەگەڵ سەرۆكی زانكۆی بەغداد، بەڕێز پ.د. بهاء ابراهیم كاظم عمران انصاف، بەڕێزیان لەدانیشتنەكەدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانی شاندی زانكۆی سەلاحەددین و ئامادەیی و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ فراوانتركردنی پەیوەندی و هاوكاریە زانستی و ئەكادیمیەكان بەشێوەیەكی فراوانتر لەگەڵ زانگۆی سەلاحەددین-هەولێر لەبوارە زانستیە جیاكاندا.
هەر لە زانكۆی بەغداد، شاندی زانكۆی سەلاحەددین هەولێر سەردانی كۆلێژی زانستە ئەندازیاریە كشتوكاڵییەكانیان كردو كۆبوونەوەیەكی بەرهەمداریان ئەنجامدا لە ئۆفیسی بەڕێز ڕاگری كۆلێژ (پ.د. أمیرة محمد صالح) بەئامادەبوونی هەریەكە لەبەڕێزان (پ.د. أمیرة محمد صالح ڕاگری كۆلێژ / پ.د. محمد شاكر الخشالی – یاریدەدەری ڕاگر بۆ كاروباری زانستی / پ.د. فاضل یونس باكتاش – بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری (IRAQI JOURNAL OF AGRICULTURAL SCIENCES (IJAS) ).
لەكۆبوونەوەكەدا بەڕێز عەمیدی كۆلێژ جەختی كردەوە لەسەر پاڵپشتی و هاوكاریكردنی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانكۆی سەلاحەددین ((كاریگەری گۆڕانكارییەكانی ئاوو هەوا، ئاڵنگاریەكان و چارەسەرەكان ICCCSUE-2025) دووپاتی ئەوەی كردەوە كە بەشێك لە توێژینەوە بەشداربووەكان لەكۆنفرانس لە گۆڤارەكە بڵاو دەكرێنەوە كە گۆڤارێكی SCOPUS-Q2 ــــە دوای تێپەڕبوونیان بەڕێكارو پڕۆسێسەكانی هەڵسەنگاندنی تایبەت بە گۆڤار، خۆشحاڵیو ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ فراوانتركردنی بوارەكانی هاوكاری زانستی و ئەكادیمی لەگەڵ زانكۆی سەلاحەددین-هەولێر.