![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/506_01504657610.jpg?itok=io8r63kt)
لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی دکتۆر محەمەدشاکر راگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان پێشوازیکرد لە شاندێکی زانکۆی بینكولى تورکی کە پێکهاتبوو لە دکتۆر مستەفا قرقز نوێنەری سەرۆکی زانکۆی بینكول و سەرۆکی بەشی شەریعەت و دکتۆر زاهیر ئەرتەکین سەرۆکی بەشی زمانی کوردی. لە دانیشتنێکدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو زانکۆ کرا لە بارەی ئاڵۆڕی قوتابیان و مامۆستایان و توێژینەوەی هاوبەش و سوود وەرگرتن لە ئەزمونی زانستی و ئەکادیمی یەکتری.
هەروەها لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر واژووکردنی یاداشتنامەی لە یەکگەیشتن لە نێوان هەردوو زانکۆ کرایەوە تا لە نزیکترین کاتدا بخرێتە بواری جێبەجێکردن. هەر لە دانیشتنەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بڕیاریدا ژمارەیەکی زۆر لە بڵاوکراوەو توێژینەوەی زانستی و کتێب و گۆڤار ببەخشێتە ئەو زانکۆیە.شیاوی باسە ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیانی کوردی هەرێمی کوردستان لە بەشە جیاجیاکانی ئەو زانکۆیە لە ئاستی خوێندنی بەرایی و ماستەر دەخوێنن.
٢٨-١١-٢٠١٥