
د.ئەحمەد ئەنوەر دەزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەگەڵ شاندێکى قوتابیان وخوێندکارانى زانکۆی ئەڵمانی
د.ئەحمەد ئەنوەر دەزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین ، لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆدا پێشوازى لەشاندێکى قوتابیان وخوێندکارانى زانکۆ ئەڵمانییەکان کرد، کە ماوەى چەند رۆژێکە سەردانى کوردستانیان کردووە، بەمەبەستى ئاشنابوون بەزۆرێک لەو بوارانەى، کە لەزانکۆکاندا بەڕێوە دەچێ، بەتایبەتى بوارى پرۆسەى خوێندن، بۆ ئەم مەبەستەش لەدوا سەردانیان سەردانى زانکۆى سەلاحەدینیان ئەمەو سەرۆکى زانکۆ بەخۆشحاڵییەوە پێشوازى لێکردن لەدانیشتنێکدا سەرۆکى زانکۆ بەکورتى باسى لەمێژووى زانکۆى سەلاحەددین کرد لەتەک هەموو ئەو پێشکەوتنانەى کە لەمێژووى خۆیدا پێشکەشى کرد و لەهەموو نیوەندەکانى زانکۆکانى کوردستان بەزانکۆى دایک ناسراوە، لەلایەکى دیکەوە، بەکورتى باسى لەو پەیوەندى و رێککەوتنانە کرد، کە زانکۆى سەلاحەددین لەگەڵ زانکۆکانى ئەورووپا بەگشتى و لەگەڵ زانکۆکانى ئەڵمانى دەیبەستێتەوە ئەمەش بەمەبەستى هاوکارى کردنى یەکترى لەبوارى هەموو ئەو زانستانەى کە هەردوو لا مەبەستیانە بەرەو پێشەوە بچێ، هاوکات سەرۆکى زانکۆى باسى لەپرۆژە و بەرنامەى ئیراسمۆس کرد، کە گرنگیەکى زۆرى هەیە لەبوارەکانى پێشکەوتنى زانست و پرۆسەى خوێندندا، لەپاشاندا هەریەک لەئامادەبووان باسى لەو زانکۆیە کرد کە تیایدا دەیخوێنێ و چەندین پرسیاران ئاراستەى سەرۆکى زانکۆ کرد، سەرۆکى زانۆش یەکە یەکە وەڵامى دانەوە، ئەوەى شیاوى باسە ئەم شاندە لە بنەڕەتدا میوانى یەکێتى قوتابیانى کوردستانە.