ڕێککەوتی ۲٥ و ۲٦ـی ۲ـی ۲٠۲٥ شاندێکی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سەلاحەدین لە بەغداد بەشداریان چالاکییەکی زانستی کرد و لە پەراوێزی چالاکییەکە بۆ بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی زانستی و پەروەردەیی و فەرهەنگی سەردانی چەند زانکۆیەکیان کرد
سەردانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ئەلموستەنسەڕیەیان کرد لە گەڕەکی سەبعە ئەبکار. سەرەتا لەگەڵ بەڕێز ڕاگری کولێژ پ. د. قصی عبد العباس و یاریدەدەری ڕاگر بۆ کاروباری زانستی پ.د. احمد باقر کۆبوونەوە بە ئامادەبوونی سەرۆکی بەشی مامۆستای پۆل (معلم صفوف الاولی)، دوای پێشکەش کردنی نووسراوی زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر بۆ دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوانیان، گفتوگۆ کرا دەربارەی سیستەم و پڕۆگرامەکانی خوێندن، هەروەها تیشکیان خستە سەر گرنگی هەبوونی هەمانگی زانستی و ئەکادیمی و فەرهەنگی. بەخۆشحاڵیەوە ئامادەییان دەربڕی بۆ ئەو دەستپێشخەریەی شاندەکەمان و بە گرنگ لەقەڵەمدرا. دواتر لە بەشی پەروەردەی تایبەت لەگەڵ بەڕێز پ.ی.د. علاء عبدالحسین دانیشتن کرا و بەیەکەوە سەردانی بەشی باخچەی منداڵانیان کرد و لەگەڵ بەڕێز پ.ی.د. ندی صباح الجنابی سەرۆکی بەش گەنگەشەی ئاڵوگۆڕی ئەزموونی نێوان هەردوولا کرا، ڕێکەوتن کە لە داهاتوودا کاری هاوبەشی زانستی و پەروەردەیی ئەنجام بدرێت.
جێگای باسە سەردانی کۆلێژی پەروەردەی کچانیان لە زانکۆی بەغدا کرد و لەگەڵ " پ.ی.د. ٲثمار شاکر الشطری " ڕاگری کۆلێژ و یاریدەدەری ڕاگر بۆ کاروباری کارگێڕی "پ.ی.د. احمد هاشم العمیری" کۆبوونەوە، دوای پێشکەشکردنی نووسراو زانکۆی سەلاحەدین و بەوپەڕی خۆشحاڵی و بایەخەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەو دەستپێشخەرییە دەربڕی و بەڵێنی ئەنجامدانی کاری هاوبەشیاندا.
دواتر سەردانی بەشەکانی باخچەی منداڵان و ئابووری ماڵداری (اقتصاد المنزلی)کرا.
هەروەها شاندی زانکۆ سەردانی بارەگای سەرەکی سەندیکای مامۆستایانی عیراقیان کرد بەبەستی بەشداریکردن لە (کۆنفڕانستی زانستی هاوبەشی نێوان کۆلێژی پەروەردەی کراوە و یەکێتی مامۆستایان عیراق).
دوای تەواوبوونی دانیشتنەکان و پێشکەشکردنی توێژینەوەی زانستی و پەروەردەیی "عدی حاتم العیساوی" نەقیبی یەکێتی مامۆستایانی عیراق و ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی کراوە " پ.د. احسان هادی"خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە ئامادەبوون و بەشداریکرنیان بە بایەخەوە باسیان لە هەبوونی ئەو پەیوەندیانە کرد و هیوای بەردەوامیان خواست.
شاندی مامۆستایان پێکهاتبوون لە:
- پ.ی.د. سینا احمد علی، سەرۆکی بەشی باخچەی منداڵان- خوێندنی بەیانیان.
- پ.ی.د. بان صباح یحیی، مامۆستا لە بەشی باخچەی منداڵان.
- د. ئەردەلان لەتیف عەبدولقادر، سەرۆکی بەشی باخچەی منداڵان- خوێندنی ئێواران.
- م. هۆشمەند جەوهەر عباس، یاریدەدەری ڕاگر.
- م.ی. بەیدا محمد تاهیر، مامۆستا لە بەشی باخچەی منداڵان.