پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌شدارى خولى چل و هه‌شته‌مین كۆنفرِانسى سالاَنهى یه‌كێتى زانكۆكانى عه‌ره‌بى له زانكۆى ئهلقدیس یوسف له شارى به‌یروت له ولاَتى لوبنان ده‌كات. ئه‌و كۆنفرِانسه سالاَنهیه له ساڵى ٢٠١٣ له شارى هه‌ولێر ئه‌نجام درا، له‌و كاته‌وه زانكۆى سه‌لاحه‌دین رۆڵێكى كاراى هه‌بووه وه‌كو سه‌رۆك و ئه‌ندامانى لێژنه‌ى راپهرِاندنى یه‌كێتى زانكۆكانى عه‌ره‌بى له‌و كۆنفرِانسه كه نوێنه‌رى وه‌زیرى خوێندنى بالاَى هه‌رێمى كوردستان دكتۆر خه‌تاب ئه‌حمه‌د مسته‌فا و هه‌رسێ سه‌رۆكى زانكۆكانى پۆلى ته‌كنیك له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ردوو زانكۆى دهۆك و زاخۆ و هه‌ردوو زانكۆى تایبه‌ت (نه‌ورۆز و لوبنانى فهرِهنسى) به‌شدارییان تێداكردو ستایشى سه‌رجه‌م سه‌رۆك زانكۆكانى عه‌ره‌بى ئارِاستهى زانكۆى سه‌لاحه‌دین كرا كه گرینگ‌ترین و سه‌ركه‌وتووترین كۆبوونه‌وه‌ى سالاَنه ئه‌وه‌بوو كه له شارى هه‌ولێر له ئازارى ساڵى ٢٠١٣ ئه‌نجام درا كه به كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نموونه‌یى ناوزه‌ندكرا.كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌م ساڵ بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ به‌رده‌وام بوو، چه‌ندین برِیارى گرینگ درا له باره‌ى گۆرِانكارى له پرِۆگرامى بهرِێوهچوونى ئه‌مینداریه‌تى گشتى یه‌كێتى زانكۆكانى عه‌ره‌بى و قبوڵكردنى چه‌ندین زانكۆى تر له ولاَته عه‌ره‌بیه‌كان، ئه‌ندامى كارا و یان به‌شداربوو وه به‌مزووانه چه‌ندین زانكۆى تر له هه‌رێمى كوردستان داواكاریه‌كانیان په‌سه‌ند ده‌كرێ.له كۆتایى كۆنفرِانسهكه دا له سه‌ر داواى دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین وه ئه‌ندامى لێژنه‌ى راپهرِاندنى یه‌كێتى زانكۆكانى عه‌ره‌بى برِیاردارا كه به‌شداربوونى زانكۆكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كه‌م بكرێته‌وه له ١٠ هه‌زار دۆلاری سالاَنه بۆ پێنج هه‌زار دۆلاری سالاَنه بۆ هه‌ردوو ساڵى ٢٠١٥ و ٢٠١٦ له‌به‌ر ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه و كه‌مبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له بازارِی وزه‌ی جیهانی دا.
له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كان له‌سه‌ر داواى زانكۆى ئیمارِات كه ساڵى داهاتوو ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له وولاَتى ئیمارِاتى عه‌ره‌بى ئه‌نجام بدرێت.
بەروار :٣/٣٠ /٢٠١٥