
زانکۆی سه‌لاحه‌دین به هاوکاری زانکۆی یۆزونجویلی تورکی بۆ یه‌که‌مجار له کوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌نته‌ری فێربوونی زمانی تورکییان له به‌شی تورکی کولێژی زمان له زانکۆی سه‌لاحه‌دین کرده‌وه.
له رێ‌و ره‌سمی کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌که‌دا که له سه‌نته‌ری رۆشنبیریی و کۆمه‌ڵایه‌تی زانکۆ‌دا سازکرا " سینان چه‌له‌بی وه‌زیری داد‌و د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆکی زانکۆی سه‌لاحه‌دین و جێگری کونسلی تورکیا له هه‌ولێرو سه‌رۆک زانکۆی یۆزۆنجیل و ژماره‌یه‌کی زۆر له مامۆستایانی زانکۆ ئاماده‌ی بوون " سه‌رۆکی زانکۆ له وته‌یه‌کدا تیشکی خسته سه‌ر گرنگی ئه‌و سه‌نته‌ره له رووی فێر بوونی زمانی تورکی و ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌ی قوتابیان و پێی وابوو ئه‌و سه‌نته‌ره ئاسانکارییه‌کی زۆر پێشکه‌ش به‌و قوتابیانه ده‌کا که ساڵانه روویان له تورکیا بۆ فێربوونی زمان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و سه‌نته‌ره یه‌کێکه له ده‌یان پرۆتۆکۆلی زانستی تر که له نێوان ئێمهوزانکۆکانی تورکیادا واژوو کراون و پێمان وایه ئێمه و ئه‌وان ده‌توانین سوود له ئه‌زموونی یه‌کتر وه‌ربگرین بۆ پێشخستنی زانست به گشتی .
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی زانکۆی یۆزونجویلی تورکیش له وته‌یه‌کدا روونی کرده‌وه که ئێمه به بایه‌خه‌وه ته‌ماشای ئایندهی په‌یوه‌ندییه زانستیه‌کانمان ده‌که‌ین له گه‌ڵ زانکۆکانی هه‌رێم" رۆژ له دوای رۆژیش په‌یوه‌ندییه‌کانمان به‌ره‌و پێش ده‌چێت .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که ئه‌و سه‌نته‌ره یاریده‌ده‌رێکی باشه بۆقوتابیانمان که بتوانن له وڵاتی خۆیاندا فێری زمانی تورکی بن" ئاواته خوازین سه‌نته‌ره‌که ئه‌نجامی باش و سه‌رکه‌وتووی لێ بکه‌وێته‌وه . دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند وتارێک ده‌ست کرا به گۆڕینه‌وه‌ی دیاری یاردگاری له نێوان سه‌رۆکی هه‌ردوو زانکۆ .
بەروار :٢٠١٧/٧/١٣