ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱٥ـی ٥ـی۲٠۲٥ "پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی "پ.د.حسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.د.شریف مولود " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و " پ.د.مصطفی العطار" و " د.ئاوارە ئیبراهیم" بەڕێوەبەری پەیوندییەکانی زانکۆ پێشوازی لە " پ.د.خالد هشام الحیاری " سەرۆکی زانکۆی هاشمی و " پ..د.محمد عبدالحمید القضاء" ڕاگری کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هاشمی کرد.
لەسەرەتای دەیدارەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم دیدارە دەربڕی و ئامادەیی خۆی و زانکۆی سەلاحەدینی بۆ هەموو هەماهەنگییەکی ئەکادیمی دەربڕی.
زانکۆی هاشمی یەکێکە لە زانکۆ ئاستبەرزەکانی ئوردن و لەبەشێکی تری دیدارەکە لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی هاشمی ئوردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆکراو و لە داهاتوو کارلەسەر پڕۆژەی ئەکادیمی هاوبەش دەکرێت لە نێوان هەردوو زانکۆ.