ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱٠ـی ۲ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.حسێن سعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و ژمارەیەک بەڕێوەبەر پێشوازی لە " حس. شێخ علائەددین" بەڕێوەبەری گشتی دەزگای ڕوانگە و شاندێکی یاوەری کرد.
ئامانج لەم سەردان و پێشوازکردنە واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بوو بۆ مەبەستی ئەنجامدانی کاری هاوبەشی زانستی و ئەکادیمی لە داهاتوو.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.