ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٥ـی ١ـی ٢٠٢٦ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین “ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “ پ.د.موسا محمد” ڕاگری کۆلێژی ئاداب و بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی “ د.حکیم قادر طە” مامۆستا لە کۆلێژی ئاداب کرد.
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ماندووبوونی ناوبراوی بەرزنرخاند لە پێناو هاوکاریکردن و ڕێکخستنی خولی ڕاهێنانی ئۆنلاین لە بەکارهێنانی AI بۆ قوتابییان.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.