![title](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/node-img/497_01504657610.jpg?itok=IuWSLnhR)
لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازیکرد لە شاندێکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی فەرمانڕەوای یۆنان بە سەرۆکایەتی سۆفیا جیجیکۆ بەرپرسی رێکخراوە نێودەوڵەەتیەکانی پارتەکەوجێگری سەرۆکی کۆمیتەی یۆنسکۆ لە یۆنان و تاناسیس کورتیس بەرپرسی دیسکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پەیوەندییەکانی ئەو پارتە.
لە دانیشتنەکەدا کە ئەمیر عەبدوڵڵا بەرپرسی دیسکی ئەوروپاو عەلی پشدەری بەرپرسی کارگێڕی و دارایی لە مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەبوون، باس لە پتەوکردنی پەیوەندی ئەکادیمی و زانستی زانکۆی سەلاحەدین لەگەڵ زانکۆکانی یۆنان کرا، هەروەها جەخت لەسەر ئاڵوگۆڕی قوتابیان و مامۆستایان و کۆنفڕانسی هاوبەش و ئەنجامدانی توێژینەوی هاوبەش ئەکادیمی کرایەوە بەتایبەت لە بوارەکانی ئەندازیاری و گەشتیاری و شوێنەوارناسیدا. ئەم سەردانیە بە یەکەمین سەردانی شاندی فەرمی وڵاتی یۆنان دێت بۆ هەرێمی کوردستان بڕیاریشە شاندی دیکە لەسەر ئاستی باڵا سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.
بەروار :٢٠١٥/١١/٢٣