ئەمڕۆ ڕێککەوتی" ٢١ـی ٧ـی ٢٠٢٥ " پ.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی "پ.د.حسێن سەعدی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ كاروباری کارگێڕی و دارایی و "د.ئاوارە ابراهیم” بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و “ د.حازم برهان “ سەرۆکی بەشی تورکی لە کۆلێژی زمان پێشوازی لە “ پ.د. يوسف ادى گوزەل " سەرۆکی زانکۆی ئەنادۆڵ كرد.
سه‌ره‌تا سەرۆکی زانکۆی ئەنادۆڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد خۆشحاڵم بۆ ئه‌م پێشوازییه گه‌رمه‌ی له ئێمه‌تان كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوتی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ زانكۆی سه‌لاحه‌دین پته‌و و ئه‌كادیمی دەبێت.
باسی لەوەکرد ژمارەی قوتابییانی زانکۆی ئەندۆڵ پێکدێت لە ٢٣٠٠٠ قوتابی و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد خۆشحاڵین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گه‌ورەترین و دێرینترین زانكۆی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بینه‌وه، زانكۆی سه‌لاحه‌دین جێگای بایه‌خی ئێمه‌یه و گرنگی ته‌واوی پێده‌ده‌ین.
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی بە مێژووی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و كۆلێژ و به‌شه‌كان كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانی توركیا كرد، هه‌روه‌ها گوتی ساڵانه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له قوتابییان و مامۆستایان سه‌ردانی زانكۆكانی توركیا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی مه‌شقی هاوینه.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.